تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: یەک شەممە, 20 تشرینی دووەم 2016
رۆژی 17/11/2016 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور بە ئامادەبوونی باقی محەممەد هادی، ماجد جەلال، فیدائەددین گەردی و سەدرەددین كەمال ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازییان لە شاندێكی ژووری بازرگانی شاری ئەسفەهانی كۆماری ئیسلامی ئێران كرد.
شاندەكە پێكهاتبوون لە سەید ئیبراهیمی بەرپرسی بەشی پەیوەندییەكان و ئاغا تاهیری بەرپرسی گشتی پەیوەندییەكان لە ژووری بازرگانی ئەسفەهان و فێرۆز زارەئی لە بەشی ئابووری پەیوەندییەكان لە كونسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر.
لە دیدارێكدا سەید ئیبراهیمی رایگەیاند: بازاڕی عێراق بە گشتی و هەرێمی كوردستان بە تایبەتی گرنگی خۆی هەبووە بۆ بەرهەم و كاڵاكانمان ئێمە لە دانیشتنەكانمان دا بە گرنگی یەوە لە هەرێمی كوردستان دەڕوانین.
وتی: ئێمە هەوڵمانداوە وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان ئەنجام بدەین، بەشداربین لە ئاوەدانكردنەوە، بەهۆی ئەوەی شاری ئەسفەهان یەكێكە لە شارە پیشەسازییە گەورەكانی ناوچەكە و ئێران زیاتر لە 86 ناوچەی پیشەسازی هەیە، بۆیە ئێمە ئامادەی تەواومان هەیە بۆ هەركارێك كە لە بەرژەوەندی هەردوولا بێت.
ئیبراهیمی وتیشی: لە ماوەیەكی نزیكدا پێشانگایەكی نێودەوڵەتی تایبەت بە بەرهەم كاڵاكانمان لە شاری سلێمانی دەكەینەوە لە بەرنامەمان دایە هەمان پێشانگاش لە داهاتوویەكی نزیكدا لە شاری هەولێر بكەینەوە.
ئەوەشی خستە روو كە لە ماوەی نێوان 15 تا 18/2/2017 لە شاری ئەسفەهان پێشانگایەكی نێودەوڵەتی بۆ خۆراك و پیشەسازی خۆراك لە ئاستێكی بەرز دەكرێتەوە، هیوا دەخوازین شاندی ژوور و بازرگانانی هەرێم بەشداربن لەم پێشانگایە.
لە لایەن خۆیەوە د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور رایگەیاند: وتی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەموو روویەكەوە هاوكار و پاڵپشتی ئێمەن، ئێمە وەكو دۆست و برا سەیریان دەكەین.
وتیشی: لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا كاری زۆر باش كراوە زیاتر لە 10 دەروازەی سنووری نێودەوڵەتیمان هەیە، ئەم دوو ساڵەش بەهۆی خراپی باری دارایی و دابەزینی نرخی نەوت و شەڕی نەخوازراوی تیرۆرستانی داعش ئیش و كارەكان سستی بەخۆیەوە بینیوە بۆیە دەتوانین لە ماوەی داهاتوودا بە هاوكاری هەموو لایەك پەرە بە كارەكان بدەینەوە و بەردەوام بین.
سەرۆكی ژوور داوای كرد كە لە پێشانگاكان هەوڵبدەن بەرهەمەكانیان لە ئاستێكی بەرز نمایش بكەن و هیواری سەركەوتنی بۆ خواستن.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« March 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑