بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 18 شوبات 2016 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Sat, 27 Apr 2024 14:32:47 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq لقی كۆمپانیا بیانیەكان و ناوخۆییەكان ناسنامەی ژووریان پێدەدرێت https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/22353-لقی-كۆمپانیا-بیانیەكان-و-ناوخۆییەكان-ناسنامەی-ژووریان-پێدەدرێت.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/22353-لقی-كۆمپانیا-بیانیەكان-و-ناوخۆییەكان-ناسنامەی-ژووریان-پێدەدرێت.html لقی كۆمپانیا بیانیەكان و ناوخۆییەكان ناسنامەی ژووریان پێدەدرێت
رۆژی 15/2/2016 ئەنجومەنی كارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە سەرۆكایەتی د. دارا جەلیل خەیات كۆبوونەوەی ئاسایی مانگانەی خۆی ئەنجامدا.
لەم كۆبوونەوەیەدا دوای گفتوگۆ كردن لەسەر یەكە یەكەی بابەتەكانی پرۆگرامی كۆبوونەوەی مانگانەی ئەنجوومەن ، بڕیار درا بە پێدانی ناسنامەی ژووری بازرگانی بۆ لقی كۆمپانیا بیانیەكان و ناوخۆییەكان دوای وەرگرتنی رەزامەندی لە لایەن بەڕێوبەرایەتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان بە مەرجێك ئەم لقانە چالاكیەكانیان گونجاو بێت لەگەڵ یاسای بازرگانی بە هەبوونی نیشتەجێ ی یاسایی بۆ بەڕێوبەری لق یان نوێنەرەكە.
هەروەها بڕیار درا لەسەر پێدانی ناسنامەی ژووری بازرگانی بۆ پشكدارانی كۆمپانیا بە گوێرەی رێكاری پێویست.
هەر لە میانەی ئەم كۆبوونەوەیە رەزامەندی درا لەسەر پێدانی مۆڵەتی پرۆژەكانی ساردكەرەوە بۆ ئەوانەی كە بڕوانامەی تۆماركردنی ئامێری تۆماركراویان لە دادنووس هەیە لەگەڵ مۆڵەتی پیشەو تەندروستی.
 
 
 
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Thu, 18 Feb 2016 10:01:46 +0000