تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 11 نیسان 2016
بە ئامادەبوونی مەولود باوە موراد وەزیری گواستنەوە و گەیاندن لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور و بەشێك لە بەرپرسانی هەرێم رۆژی یەك شەممە 10/4/2016 كاتژمێر 5ی ئێوارە یەكەمین فڕۆكە لە باكووری كوردستانەوە گەیشتە باشووری كوردستان.
بۆ یەكەمین جار گەشتێكی ئاسمانی لە نێوان باكووری كوردستان و باشووری كوردستان ئەنجامدرا، گەشتەكە لە فرۆكەخانەی شاری ئامەدی باكووری كوردستانەوە بۆ فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئەنجامدرا سەرنشینی  پێكهاتبوون لە حوسێن ئاكسۆی پارێزگاری ئامەد و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومی و حیزبی لە توركیا و بەشێك لە پەرلەمانتارانی پەرلەمانی توركیا لە شاری ئامەد وژمارەیەك بازرگان و پیشەساز و خاوەن كۆمپانیاو ئەندامانی ژووری بازرگانی .
كردنەوەی ئەم هێلە دووری نێوان هەولێر و ئامەدی لە چەند سەعاتێكەوە كر بە چل خولەك  
كۆمپانیای (توركیش ئێڕ) گەشتەكان ئەنجام دەدات و بەرپرسانی هەرێم و توركیاش ئاماژە بەوە دەكەن دەستپێكردنی گەشتەكان لە نێوان توركیا و هەرێم پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا بەهێزتر دەكات و سوودی ئابووریشی دەبێت.
لەم بارەیەوە لە وتەیكدا بەو بۆنەیەوە تەلار فایەق بە پێشوازیكارانی رایگەیاند: بێگومان زیادبوونی هەر هێڵێكی نوێ یاخود كردنەوەی رێگەیەكی نوێ لە رووی ئابوورییەوە قازانجی خۆی هەیە بۆ هێڵەكە و فرۆكەخانەكە بە تایبەتی و هەرێمی كوردستان بە گشتی، لە بەر ئەوە ژمارەی گەشتیاران زیاد دەكات چونكە گەشتەكان زیاد دەكات ئەمانەش بە دڵنیاییەوە هەمووی داهاتە.
نوێنەری كۆمپانیای توركیش ئێڕ لە هەرێم ئاشكرای كرد : لە هەفتەی داهاتوو ڤیزە دەدرێت بەو كەسانەی كە نەخۆشن و بۆ چارەسەر روو لە نەخۆشخانەكانی توركیا دەكەن وە لە ئایندەشدا ڤیزە دەدرێت بە بازرگانەكان.
لە لایەن خۆیەوە كونسوڵی توركیا لە هەرێم وتی: ئێمە ڤیزامان رانەگرتووە بەڵكو شێوازی سیستەمی پێدانی ڤیزامان گۆڕیوە ئەمەش ئامانج لێی رێگری كردنە لە گەشتی نایاسایی كە لە رێگای توركیاوە بۆ وڵاتانی ئەوروپائەنجام دەدەن.
شایانی باسە هەفتانە 60 گەشت لە نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی توركیا ئەنجام دەدرێت و 20 گەشتیان لە لایەن كۆمپانیای توركیش ئێڕ ئەنجام دەدرێت ئەمە لە كاتێك دایە كە توركیا و هەرێم پەیوەندییەكی ئابووری باشیان لە نێوان دا هەیە و نزیكەی 1300 كۆمپانیای جۆراو جۆری توركی لە هەرێم كاردەكەن.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« June 2018 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30  

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑