تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 21 نیسان 2016
رۆژی 17/4/2016 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازی لە شاندێكی ئیتاڵیا بە سەرۆكایەتی دۆت پرۆف نینۆ ئەماتۆ جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی پێشانگاكانی ئیتاڵیا لە عێراق كرد.
لە دیدارێكدا شاندی میوان ستایشی باری سەقامگیری هەرێمی كوردستانیان كرد، كە بووەتە فاكتەرێكی بەهێز بۆ بەردەوام بوونی كار و پرۆژەكان، وە هاتنی بەردەوامی كۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی بیانی بۆ هەرێم، بۆ ئەم مەبەستە شاندی میوان رایگەیاند كە ئەم بارودۆخانە وای لە ئێمە كردووە بتوانین پێشانگایەكی هەمیشە بۆ نمایش كردنی بەرهەمەكانمان لە هەولێر بكەینەوە، لە هەمان كات دا خاوەن كۆمپانیاكان لە هەموو عێراق دەتوانن سوود لە بەرهەمەكانمان وەرگرن.
ئەوەشیان خستە روو كە لە ماوەی داهاتوو دا هەوڵی بەهێز كردنی پەیوەندییە ئابوورییەكانیان دەدەن لەگەڵ هەرێم و هەوڵی دروست كدرنی پەیوەندییەكی پتەو دەدەن لە نێوان ژوورە بازرگانیەوكانی هەرێم و ئیتاڵیا.
شاندی میوان ئاماژەی بەوەش دا كە هەوڵ دەدەن كەرتی پیشەسازیش لە هەرێم پێش بخەن و بازرگانان بانگێشت بكەن بۆ كوردستان و بتوانن دیداری B2B لەگەڵ بازرگانانی هەرێم رێك بخەن.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور ستایشی هەوڵەكانی شاندی میوان كرد، ئەمەی بە سەرەتایەكی باش بۆ زیاتر پەرەپێدان و پتەوكردنی پەیوەندییە ئابوورییەكانی ناوبرد.
سەرۆكی ژوور رایگەیاند: هەولێر دەرگایەكە بۆ ئەوەی كۆمپانیا بیانیەكان بتوانن بەرهەمەكانیان بۆ هەموو عێراق نمایش بكەن لە هەمان كات دا هەناردە بكەن.
د. دارا ئەوەشی خستە روو زۆر جار لە لایەن رۆژنامە و ناوەندەكانی راگەیاندن بە یەك چاو سەیری عێراق دەكەن، كە گاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر ئەوەی كۆمپانیا بیانیەكانیش خۆیان بە دوور بگرن لە هاتنیان بۆ هەرێم،  بەڵام ئەوەی ئێستا ئێوە بە چاوی خۆتان بینیتان سەلمێنەری ئەو راستیەیە كە ئیش و كار بەردەوامە لە هەرێمی كوردستان و بارودۆخیش لەو پەڕی ئارامیدایە.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« May 2021 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
          1 2
3 4 5 6 7 8 9
10 11 12 13 14 15 16
17 18 19 20 21 22 23
24 25 26 27 28 29 30
31            

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑