تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: چوار شەممە, 08 حوزەیران 2016
باڵیۆزی كەنەدا لە عێراق رایدەگەیەنێت كە وڵاتەكەی لە پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و دەشڵێت كۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی كەنەدی هان دەدەن كە لە هەرێمی كوردستان كار و وەبەرهێنان بكەن.
رۆژی 7/6/2016 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پێشوازی كرد لە برونۆ ساكۆمانی باڵیۆزی كەنەدا لە عێراق و شاندێكی یاوەری، لەو دیدارەدا كە بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور ئامادەی بوون باسی دوایین پێشهاتە ئابووری یەكانی  ناوچەكە كرا.
برۆنۆ ساكۆمانی وتی تا ئێستا بەرنامەی شاندە بازرگانیەكان سەركەوتوو بووە لە نێوان هەرێمی كوردستان و كەنەدا، ئاماژەی دا بەوەی كە وەك باڵیۆزی كەنەدا لە عێراق كارەكانی كۆتایی هاتووە ئەمە سەردانی ماڵئاوایی دەبێت بۆ ژووری بازرگانی.
وتیشی وڵاتەكەی لە پاڵپشتی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.
لای خۆشیەوە د. دارا جەلیل خەیات سوپاسی كەنەدای كرد كە بەردەوام پاڵپشتی هەرێمی كوردستان بووە، هاوكات جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەردوولا كردەوە.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا سەرۆكی ژوور هیوای خواست كە حكومەت و كۆمپانیاكانی كەنەدا رۆڵی خۆیان بگێڕن لە ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی كوردستان و سوود لە دەرفەتی كار و سەقامگیری هەرێم وەربگرن بە تایبەت لە سێكتەرەكانی كشتوكاڵ و پیشەسازی خۆراك و وزەی نوێ و ئاودێری كە دەبێتە هۆی هەلی كار بۆگەنجانی هەرێم بڕەخسێنێت.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
رۆژی دووشەممە 6/6/2016 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازی لە ستاڤۆرس ستاڤۆركۆس بەرپرسی بەشی هەرێمی بۆ ئابووری و بازرگانی لە ئۆفیسی بازرگانی و ئابووری لە باڵیۆزخانەی یۆنان لە بەغدا كرد.
لە دیدارێكدا كە سەدرەددین كەمال ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی تێدا ئامادەبوو باس لە پتەوكردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانیەكانی نێوان وڵاتی یۆنان و هەرێمی كوردستان كرا.
ستاڤۆرس وتی: ئێمە دەمانەوێت كۆمپانیاكان و بازرگانانی وڵاتەكەمان بهێنینە هەرێم، لێرەوە كۆبوونەوە و B2B لەگەڵ بازرگانان و خاوەنكارانی هەرێمی كوردستان ئەنجام بدەین.
ئەم بەرپرسە ئەوەشی خستە روو كە باڵیۆزخانەی یۆنان بە نیازە لە ماوەی ئەمساڵ كونسوڵخانەی خۆی لە هەرێمی كوردستان بكاتەوە ئەمەش بۆ ئەوەی هەر لێرەوە ڤیزا بە هاوڵاتیان بدەن و كارە بازرگانیەكانیش بەرەو پێشتر ببەن.
لە لایەن خۆیەوە د. دارا دەست خۆشی لێكرد، ئامادەیی ژووری نیشاندا بۆ هەر هاوكارییەك كە ببێتە هۆی  پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەردوولا.
هیواشی خواست كە شاندی میوان بتوانن پەرە بەو سێكتەرانە بدەن كە لە ئێستادا هەرێمی كوردستان پێویستی پێیەتی.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« October 2013 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
  1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30 31      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑