تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 28 تەمموز 2016
بە سەرپەرشتی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی عێراق و بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر و سەرۆكی یەكێتیی و سەرۆك ژوورە بازرگانیەكانی سەرجەم پارێزگاكانی عێراق رۆژانی 27-28/7/2016 لە هۆڵی كتێبخانەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر كۆبوونەوەی دانیشتنی خولیی ژمارە (52/12) یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی عێراق ئەنجام درا.
لە دەستپێكی دانیشتنەكەدا نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر وتەی بەخێرهێنانی پێشكەش كرد، تیایدا رۆڵی ژوورە بازرگانیەكانی بەرز نرخاند لە ئابووری وڵاتدا، لە هەمان كات دا جەختی لەسەر هەماهەنگی زیاتری ژوورە بازرگانیەكانی عێراق كردەوە، هیوای خواست هەموو پێكەوە بتوانن رەوشی بازرگانی لە ناوخۆ و دەرەوە بەرەو پێش ببەن.
لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیشدا كە بۆ هەریەكە لە نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و جەعفەر حەمدانی سەرۆكی یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی عێراق و د. دارا جەلیل خەیات جێگری سەرۆكی یەكێتی و سەرۆكی ژووری بازرگانی هەولێر رێكخرا، سەرۆكی ژوور رایگەیاند: لەم كۆبوونەوەیە گرنگترین پرسەكانی تایبەت بە ژوورە بازرگانیەكان و رەوشی دارایی پرسی بازرگانی و چەند پرسێكی تر تاوتوێ دەكرێت هەروەها چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئیش و كارەكانی ژوورەكان قسەی لەسەر دەكرێت.
جەعفەر حەمدانی رایگەیاند: ژوورە بازرگانیەكانی هەرێمی كوردستان و رەوشی دارایی هەرێم بۆ ئێمە زۆر گرنگە چونكە هەر كێشەیەك لە ژوورە بازرگانیەكانی هەرێم یان رەوشی بازرگانی هەرێم راستەوخۆ كار لە ئێمەش دەكات، بۆیە ئێمە بە هەموو شێوەیەك پشتگیری لە ژوورە بازرگانیەكانی هەرێم دەكەین.
شایانی باسە كۆبوونەوەی یەكێتیی ژوورە بازرگانیەكانی عێراق هەموو 3 مانگ جارێگ ئەنجام دەدرێت هەر جارە لە شارێكی عێراق، كۆبوونەوەی ئەم جارەش لە شاری هەولێر ئەنجام درا .
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سەرۆكی ژوور بەشداری لە كۆنفڕانسی هانۆڤەر بۆ وەبەرهێنان دەكات

  بە ئامادەبوونی د. عەلی سندی وەزیری پلاندانان، د...

«
»
« December 2014 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30 31        

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑