بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 13 شوبات 2017 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://mail.erbilchamber.org Sat, 27 Apr 2024 09:19:50 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و رۆمانیا https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/68805-پەرەپێدانی-پەیوەندییە-بازرگانیەکانی-نێوان-هەرێمی-کوردستان-و-رۆمانیا.html https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/68805-پەرەپێدانی-پەیوەندییە-بازرگانیەکانی-نێوان-هەرێمی-کوردستان-و-رۆمانیا.html پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و رۆمانیا
رۆژی ١٢/٢/٢٠١٧ د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور بە ئامادەبوونی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازییان کرد لە سیلڤیۆ گرامائیکەر کونسوڵی بازرگانی لە نوسینگەی وڵاتی رۆمانیا بۆ پەرەپێدانی بازرگانی لە هەولێر.
لە دیدارێکدا پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی رۆمانیا گفتوگۆی لەبارەیەوە کرا.
سیلڤیۆ رایگەیاند: وەکو وڵاتی رۆمانیا لە زۆر بوار پێشکەوتووە تایبەت لە کەرتی خۆراک و تەندروستی بە شێوەی ستانداردی جیهانی، ئامانجی ئێمەش بەستنی پەیوەندییەکی پتەوی بازرگانیە لەگەڵ هەرێمی کوردستان و دەمانەوێت بەشداربین لە بازاڕەکانی هەرێم.
وتیشی: لە ماوەی داهاتوو دا هەوڵ دەدەین بتوانین بەشداربین لە ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی ژوور لە لایەن خۆیەوە وتی: هیوادارین بازرگانان و کۆمپانیاکانی وڵاتی رۆمانیا هاوشێوەی زۆر لە وڵاتانی تری ئەوروپی بتوانن بەشداربن لە بازاڕەکانی هەرێم.
د. دارا داوای کرد کە کۆماپانیاکانیان بەشدار بن لە پێشانگا نێودەوڵەتیەکانی هەولێر بۆ ئەوەی لە نزیکەوە هاوڵاتیان و بازرگانانی ناوخۆ ئاشنا بن بە بەرهەمەکانیان.
 
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Mon, 13 Feb 2017 09:07:32 +0000