تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: چوار شەممە, 20 ئەیلول 2017
چارەسەركردنی كێشەی مەرزەكان گفتوگۆی لەسەر كرا
 
رۆژی 12/9/2017 ماجد جەلال ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور بە یاوەری شاندی ژووری بازرگانی سنە سەردانی كونسوڵخانەی وڵاتی ئێرانیان كرد لە هەولێر.
لە دیدارێكدا كونسوڵی ئێران خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ هاتنی ئەم شاندە بازرگانیە بۆ هەولێر و بەهێزكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكان، لە هەمان كات دا شاندی میوان پەیامی خۆیان ئاراستەی كونسوڵ كرد سەبارەت بەو كێشە و گرفتانەی كە رووبەرووی بازرگانان دەبێتەوە لە مەرزەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران هیوایان خواست كە ئەو كێشانە چارەسەر بكەن كە هۆكارێك دەبێت بۆ پێشخستنی ئاڵوگۆڕە بازرگانیەكان.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
 
لە درێژەی سەردانەكەیان بۆ شاری هەولێر و ژووری بازرگانی هەولێر، نیوەڕۆی رۆژی 11/9/2017 بە ئامادەبوونی سەرۆكی ژوور و گشت ئەندامان و شاندی میوان كونسوڵی بازرگانی وڵاتی ئێران لە هەولێر، كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا.
لەم كۆبوونەوەیە بڕیاردرا كە لێژنەیەكی هاوبەش لە نێوان ژووری بازرگانی هەولێر و سنە دروست بكرێت.
ئامانج لە دروستكردنی ئەم لێژنەیەش بۆ ئاسانكاری كردنە لە گەشتە بازرگانیەكانی نێوان هەردوو شار و بەهێزكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكان و چارەسەركردنی هەر كێشەیەكە كە دروست ببێت بۆ بازرگانانی هەردوولا.
دوای دەستنیشان كردنی ناوەكان لە لایەن هەردوو ژوور، لە لایەن سۆران ئەبوبەكر جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی هەولێر و حامد رەنجبەر جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی سنە و فیرۆز زارعی كونسوڵی بازرگانی وڵاتی ئێران لە هەولێر واژووی لەسەر كرا.
 
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
 
رۆژی 11/9/2017 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور بە ئامادەبوونی جێگران و ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوزیان كرد لە شاندێكی ژووری بازرگانی و بازرگانانی شاری سنە.
شاندی میوان پێكهاتبوون لە حامد رەنجبەر جێگری یەكەمی سەرۆكی ژووری بازرگانی سنە و سەرۆكی شاند، محەممەد هولاكۆ جێگری دووەمی سەرۆكی ژوور و ژمارەیەك لە ئەندامان و بازرگانانی شاری سنە.
لە دیدارێكدا كە فیرۆز زارعی كونسوڵی بازرگانی وڵاتی ئێران لە هەولێر، چۆنیەتی دانانی میكانیزمێكی گونجاو بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكان و بەشداری كردنی بازرگانان و خاوەن كۆمپانیاكانی هەردوو شار لە پێشانگا نێودەوڵەتیەكانی نێوانیان گفتوگۆی لەسەر كرا.
حامد رەنجبەر وتی: وەكو سەردانی یەكەممان بۆ شاری هەولێر بە شاندێكی ئەندامان و بازرگانانمان بەستنی پەیوەندی بازرگانیە لەگەڵ ژووری بازرگانی هەولێر و بازرگانانی ئەو شارە.
سەرۆكی شاندی میوان رایگەیاند: كە شاری سنە لە سێكتەرەكانی كشتوكاڵ و پیشەسازی خۆراك بەهێزە دەتوانین لەم سێكتەرانە یارمەتی هەرێمی كوردستان بدەین، وەبەرهێنانئەنجام بدەین، لە هەمان كات دا لە سێكترەكانی تریش ئامادەین بۆ پەیوەندی بەستن لە نێوان بازرگانانمان و بازرگانانی هەرێمی كوردستان.
سەرۆكی شاندی میوان ئەوەشی خستە روو كە كۆمپانیا و وەبەرهێنەرەكانی شاری سنە ئامادەن لە شاری هەولێر لقی كۆمپانیاكانی خۆیان بكەنەوە و بەشداربن لە ئاوەدانكردنەوە و دووبارە بنیاتنانەوەی ناوچە رزگاركراوەكان.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور دوای بەخێرهێنانیان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەم سەردانە، بەهێزكردنی پەیوەندی بازرگانی لە نێوان ژووری بازرگانی هەولێر و سنەی بە گرنگ وەسفكرد.
د. دارا رایگەیاند: كە شاری هەولێر و هەرێمی كوردستان بە گشتی لە هەموو روویەكەوە گونجاوە بۆ وەبەرهێنان لە هەمان كات دا كاری بازرگانی لە نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئێران لە ئاستێكی بەرز دایە، ئێمە هەمیشە هەوڵمانداوە پەرە بە بازرگانی نێوانمان بدەین، شاری سنەش وەكو شارێكی گرنگ لە رووی كشتوكاڵی و پیشەسازی جێگای خۆشحاڵیە كە پەیوەندییەكانمان پەرە پێ بدەین.
وتیشی: ئێمە وەكو ژووری بازرگانی هەولێر ئامادەین بۆ هاوكاری و پاڵپشتیتان لە هەموو كاتێك.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
چوار شەممە, 20 ئەیلول 2017 09:12

هەوڵی چارەسەری كێشەی مەرزەكان دەدرێت

هەوڵی چارەسەری كێشەی مەرزەكان دەدرێت
 
رۆژی 10/9/2017 ماجد جەلال خەلیل ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و بەرپرسی پێشوازی لە شاندی بازرگانی وڵاتی ئێران لە ژوور لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماغ پێشوازی كرد لە شاندێكی بازرگانان و ژووری بازرگانی سنە.
شاندی میوان پێكهاتبوون لە حامد رەنجبەر جێگری یەكەمی سەرۆكی ژووری بازرگانی سنە و بەرپرسی شاند، محەممەد هولاكۆ جێگری دووەمی سەرۆكی ژووری بازرگانی سنە و ژمارەیەك لە ئەندامانی ژووری بازرگانی سنە و بازرگانانی سێكتەری جۆراوجۆر.
ئامانجی سەردانی ئەم شاندە پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكان و دروستكردنی لێژنەی هاوبەش لە نێوان هەردوو ژووری بازرگانی هەولێر و سنەیە.
لە میانی بەڕێكەوتنیان بۆ شاری هەولێر شاندی میوان بە یاوەری ماجد جەلال ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان كرد، لە لایەن یاسین رەحیم فەرەج جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی و بورهان عەلی عەبدوڵا ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژووری بازرگانی سلێمانی پێشوازییان لێكرا.
لە دیدارێكدا هەردوولا باسیان لە كێشەو گرفتی مەرزەكان كرد هیوایان خواست بە هاوكاری ژوورە بازرگانیەكانی ئێران ژوورە بازرگانیەكانی هەرێمی كوردستان هەوڵبدرێت ئەم كێشەو گرفتانە چارەسەر بكرێت. 
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
چوار شەممە, 20 ئەیلول 2017 09:08

خولێكی راهێنان لە ژوور بەڕێوەچوو

خولێكی راهێنان لە ژوور بەڕێوەچوو
 
پەیمانگای كوردستان بۆ راهێنەرایەتی بە هاوكاری یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان رۆژانی 14 – 15/8/2017 خولێكی راهێنان دەربارەی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی كۆمپانیاكان و بانكەكان بۆ 20 راهێنەر و مامۆستا كردەوە.
لەم دوو رۆژەدا چۆنیەتی دانانی پەیكەرێكی كاریگەر بۆ كۆمپانیا، شێوازی هەڵبژاردن و رۆڵی كاریگەری لە بەڕێوەبردن و چۆنیەتی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ هەر كێشەیەك كە دێتە پێش كۆمپانیا هەروەها چەندین تەوەری تر بۆ بەشداربووان لەم خولە روون كرایەوە.
لە كۆتایی ئەم خولە بڕوانامە بەسەر بەشداربووان دابەش كرا.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
دابەشكردنی بڕوانامە بەسەر بەشداربووانی خولی پێشەنگ
 
بە ئامادەبوونی د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور، د. كاوە شێروانی سەرۆكی زانكۆی پۆلی تەكنیكی هەولێر، د. ئەحلام ئیبراهیم ئەندامی تیمی كارگێڕی رێكخراوی پلان، ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور و بەشداربوانی خولی پێشەنگ رۆژی 22/8/2017 رێوڕەسمێك بە بۆنەی كۆتایی هاتنی خولی پێشەنگ و دابەش كردنی بڕوانامە بەسەر بەشداربووان رێكخرا.
لە سەرەتای رێوڕەسمەكەدا سەرۆكی ژوور پیرۆزبایی لە بەشداربووان كرد بە بۆنەی تەواوكردنی خولەكەیان بە سەركەوتوویی هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن ئامادەیی ژووری نیشاندا بۆ هاوكاری و پاڵپشتی كردنیان، هەروەها ئەوەشی خستە رووكە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر هەموو كات ئامادەیە بۆ كردنەوەی خولی لەم جۆرە.
لە لایەن خۆیەوە د. كاوە شێروانی سوپاسی ژووری كرد بۆ پاڵپشتی بەردەوامیان، وتیشی دوای رێككەوتنمان لەگەڵ ژوور ئەم خولە وەكە یەكەمین چالاكی هاوبەش بوو لە نێوان ژوور و زانكۆی پۆلیتەكنیك، لە ماوەی داهاتوو چەند پرۆژەیەكی هاوبەش پێكەوە ئەنجام دەدەن، لە هەوڵیشدان ژوور ببێتە ئەندامێكی هەمیشەیی زانكۆكەمان وەكو وڵاتانی پێشكەوتوو بۆ پەرەدان بە خوێندنی تەكنیكی و پاڵپشتی زیاتری كەرتی تایبەت.
دواتر لە لایەن سەرۆكی ژوور و سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیك و ئەندامی تیمی كارگێڕی رێكخروی پلان بڕوانامەی كۆتایی هاتنی خولی پێشەنگ بەخشرایە بەشداربووانی ئەم خولە لە كۆتایشدا خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە سەرۆكی ژوور بەهۆی پاڵپشتی و سەرپەرشتی كردنیان بۆ ئەم خولە.
شایانی باسە خولی پێشەنگ بە ناونیشانی (چۆن ببین بە خاوە كاری خۆمان) بە سپۆنسەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و بە هامەهەنگی لەگەڵ زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر و رێكخراوی پلان بۆ ماوەی یەك مانگ بەردەوامبوو.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« February 2022 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
  1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28            

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑