تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: یەک شەممە, 20 تشرینی یەکەم 2019
یەک شەممە, 20 تشرینی یەکەم 2019 09:11

67339-SPEED FIBER BAND

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ كۆمپانیا - شركة - Companies
 
رۆژى 17/10/2019 شاندێكى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر به‌ سه‌رۆكايه‌تى ئيبراهيم سۆفى جێگرى سه‌رۆكى ژوور، به‌ ياوه‌رى مسته‌فا محه‌ممه‌د خدر ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى و عومه‌ر خدر به‌ڕێوبه‌رى به‌شى په‌يوه‌ندييه‌كان له‌ ژوور له‌ شارى ميلانۆ له‌ وڵاتى ئيتاڵيا به‌شداربوون له‌ سێ يه‌مين كۆڕبه‌ندى ژوورى بازرگانى ئيتاڵى - عه‌ره‌بى له‌ ژێر ناونيشانى (به‌ يه‌كه‌وه‌ به‌هێزترين).
له‌م كۆڕبه‌نده‌ هه‌ريه‌ك له‌ وه‌زيرانى بازرگانى و پيشه‌سازى وڵاتى ئوردن و قه‌ته‌ر، جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيتاڵيا وتارييان پێشكه‌ش كرد.
ئامانجى ئه‌م كۆڕبه‌نده‌ جه‌خت كردنه‌وه‌ بوو له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى كارى بازرگانى هاوبه‌ش و وه‌به‌رهێنان له‌ وڵاتى ئيتاڵيا به‌ گشتى و خوارووى ئيتاڵيا به‌ تايبه‌تى.
هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه‌ى (سلۆمباردا) كه‌ نوێنه‌رايه‌تى 6000 كۆمپانياى ئيتاڵى ده‌كات و پرۆمۆس وتارى خۆيان له‌ كۆڕبه‌ند پێشكه‌ش كرد ئاماژه‌يان به‌ چالاكيه‌ هاوبه‌شه‌كانيان كرد له‌ وڵاتانى عه‌ره‌بى و ئيتاڵيا.
هه‌روه‌ها جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيتاڵيا ئاماژه‌ى دا به‌ چالاكيه‌ بازرگانيه‌كانى ئيتاڵيا له‌ وڵاتانى عێراق و لوبنان.
شايانى باسه‌ زۆرينه‌ى ژووره‌ بازرگانييه‌كانى وڵاتانى عه‌ره‌بى و وڵاتى ئيتاڵيا به‌شداربوون له‌م كۆڕبه‌نده‌.
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« October 2010 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑