تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 14 تشرینی دووەم 2019
پێنج شەممە, 14 تشرینی دووەم 2019 12:37

ئاكاداري

ئامانجی پرۆژەی GIZ ( پەرەپێدانی کەرتی تایبەت و هاندانی دامەزراندن )  پاڵپشتکردنی گەنجانە لە عیراق بۆ دۆزینەوەی کار هەروەها بۆ کۆمپانیا بچووک و مامناوەندیەکان بۆ پەرەپێدانی کارەکانیان .
 
پرۆژەی GIZ – PSD  راهێنانی پیشەییە بۆ ئەوەی خاوەنکاران و کۆمپانیا و دەرچوە لاوەکان بتوانن دەستبکەن بە چاڵاکیەکانیان لە بواری ئەو کاڵایانەی  جوولەی بەکارهێنانیان خێرایە ( Fast moving Consumer Goods FMCG (
 
راهێنانەکە لە ئاست 2 کۆمەڵە دەبێت  ، ئاستی یەکەم دەستپێکردن و ئاستی دووەم کارگێڕی ناوەندی 
 
کۆمەڵەی یەکەم :  راهێنان لە سەر ئەم بابەتانەی خوارەوە دەکەن :
 
بەشداربووان زانیاری و لێهاتوویی بنچینەیی پێویستیان دەست دەکەوێت بۆ ئەوەی بتوانن لە کۆمپانیاکان کار بکەن
 
جۆری کڕیاران
 
یەکانگیری زمانی فرۆشتنی کاڵا
 
وەدەستهێنانی چەمک و لێهاتوویی سەرەکی فرۆشتن
 
باشترین لێهاتوویی و بەکارهێنانی لەدانوستان کردن و رەوشتی کارکردن
 
کۆمەڵەی دووەم : :  راهێنان لە سەر ئەم بابەتانەی خوارەوە دەکەن :
 
دامەزراندن و راهێنان و هاندانی نوێنەرانی فرۆشتن
 
دیارکردنی  ئامانجەکان بە پێی پلانی کارکردن
 
شیکردنەوەی کون و کەلەبەرەکان بۆ بە ئەنجامگەیاندنی پلانی فرۆشتن
 
سەرکردایەتی کردن و سەرپەرشتی کردنیکاری فرۆشتن
 
پلان دانان بۆ کات لە رێگەی تیم و کەس و کڕیار و نووسینگە
 
بەشداربووان زانیاری بنچینەییان دەستدەکەوێت بۆ وەدەستهێنانی کار لەم کەرتە یانیش بواریان بۆ دەڕەخسێت بۆ سوود وەرگرتن لەو زانیاریانەی دەستیان کەوتوە بۆ ئەوەی کاری تایبەتی خۆیان دابمەزرێنن لە بواری کۆمپانیاکانی دابەشکردنی کاڵای بەکارهێنان
 
شوێن و کات :
 
کۆمەڵەی یەکەم : 17 – 21 /11/2019
 
کۆمەڵەی دووەم : 24 – 28 / 11/2019
 
شوێن : هۆتێل کریستال ، شەقامی 100 م
 
                 هەولێر ،  کوردستان – عیراق
 
دەربارەی ئەو بەشداربووانەی لە دەرەوەی هەولێرن  تێچووی گواستنەوە و نیشتەجێکردن و جەمی نیوەڕۆ دابیندەکات
 
زۆر هانی چینی مێینە دەدەین بۆ بەشداربوون
 
ئەو ناو و وێنەی سەر ئەکاونتی گووگل  داندراوە بەکاردەهێندرێت کاتی پێشکەشکردنی فۆرمی بەشداربوون
https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSdjYGHlC_Z8H579hsmbaAE8_Nt2aFL6IhxsxVk-Ij4ecyP3Xw/viewform
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« March 2021 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30 31        

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑