ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر به هاوكارى نوسينگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى بازرگانى و پيشه‌سازى ئه‌ڵمانى له عێراق رۆژى 7/11/2019 به ئاماده‌بوونى د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور، جێگران و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور، نه‌سرين خه‌ليل به‌رپرسى نوسينگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى بازرگانى و پيشه‌سازى ئه‌ڵمانى له عێراق، جێگرى كونسوڵى گشتى ئه‌ڵمانيا له هه‌ولێر و ژماره‌يه‌ك له بازرگانان و خاوه‌ن كۆمپانياكانى هه‌رێمى كوردستان و زياتر له 10 كۆمپانياى ئه‌ڵمانى له گشت بواره‌كان ديدارێك له ژوور سازكرا.
سه‌ره‌تاى ديداره‌كه د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور وتيهكى پێشكه‌ش كرد، سوپاسى نوسينگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى بازرگانى و پيشه‌سازى ئه‌ڵمانى له عێراق و كونسوڵخانه‌ى گشتى وڵاتى ئه‌ڵمانياى كرد له هه‌رێمى كوردستان، كه هه‌ميشه هاوكار و يارمه‌تيده‌ر بوونه بۆ پێشخستن و ئاسانكارى كاره بازرگانيه‌كانى نێوان هه‌رێم و ئه‌ڵمانيا.
وتى: په‌يوه‌ندى ژوور له‌گه‌ڵ ژووره‌كانى ئه‌ڵمانى و زۆرهبهى ده‌زگا ئابوورييه‌كان په‌يوه‌ندييه‌كى باش و سه‌ركه‌وتووه، ببه شاندى بازرگانى بهشداربووينه له كۆنفڕانس و كۆبوونه‌وه ئابوورييه‌كان.
سه‌رۆكى ژوور ئه‌وه‌شى خسته روو ئه‌نجامدان و رێكخستنى ئه‌م كۆبوونه‌وانه ئامانج لێ ى خزمه‌ت كردنه‌وه به بازرگانانى هه‌ردوولا و گواستنه‌وه‌ى ئه‌زموونى وڵاتى ئه‌ڵمانيايه بۆ هه‌رێمى كوردستان.
جێگرى كونسوڵى گشتى ئه‌ڵمانيا له هه‌ولێر ستايشى رۆڵى ژوورى كرد، وتى ئه‌ڵمانيا ده‌يه‌وێت به‌رده‌وام په‌ره به سێكته‌رى ئابوورى بدات له عێراق به گشتى و هه‌رێمى كوردستان به تايبه‌تى وتيشى ئاستى هه‌نارده‌كردنى كاڵا له عێراقه‌وه بۆ ئه‌ڵمانيا ساڵانه ده‌گات به 1 مليۆن يۆڕۆ و ئاستى هه‌نارده‌ى ئه‌ڵمانيا بۆ عێراق زياتره له 7 مليۆن يۆڕۆى ساڵانه ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌م ئاسته به‌رزتر بكه‌ينه‌وه.
نه‌سرين خه‌ليل به‌رپرسى نوسينگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى بازرگانى و پيشه‌سازى ئه‌ڵمانى له وته‌يه‌كدا سوپاسى ژوورى كرد كه رۆڵى گه‌وره‌يان هه‌يه له پێشخستنى په‌يوه‌ندييه بازرگانيه‌كان، كار‌و چالاكى كۆمپانيا به‌شداربووه ئهڵمانيهكانى به به‌شداربووان ناساند.
بە ئامادەبوونی د. عەلی سندی وەزیری پلاندانان، د...