بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 04 نیسان 2019 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Fri, 26 Apr 2024 18:05:18 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq ئاگاداری https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69401-ئاگاداری.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69401-ئاگاداری.html ئاگاداری

پڕۆژەی جی ئای زێد بۆ ناساندن و پەرەپێدانی کارکردن لە کەرتی تایبەت بە مەبەست پشتگیری گەنجان دەکات لە عێراق بۆ دۆزینەوەی کار.

 

پڕۆژەکە هەڵئەسێت بە سازدانی خولێکی ڕاهێنان لەسەر سیستمی شۆفاژ وەکو بەشێکی گرنگ لە خانوبەرە. بیناسازی گەورەترین کەرتی پیشەسازیە لە هەریمی کوردستان و بەهێزترین سەرچاوەی هەلی کار دابین ئەکات. سیستمی شۆفاژ تاڕادەیەک تازەیە لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەڵام تایبەتمەندی و گرنگی زیاتری پێ ئەدرێت لە بازاڕدا.

ئەم خولی ڕاهێنانە زەمینەی فێربوون و وەرگرتنی زانیاری وورد ئەڕەخسینیت لەسەر بەستن و سیانە کردنی سیستمی شۆفاژ بۆ ئەو کەسانەی داوا پێشکەش ئەکەن. جی ئای زێد هاوبەشی کارە لەگەڵ کۆمپانیای سێنتراڵ هیتین کە تاکە بریکاری هەردوو کۆمپانیای ڤایلانت و ماینکۆری ئەڵمانیە لە عێراق .... یارمەتی فێرخوازان ئەدات بۆ فێربوونی ئەم پسپۆڕیە و دەستەبەرکردنی لایەنی پراکتیکی لەم کەرتەدا.

پێناسە:

بەشداربووانی ئەم خولە زانستی بنەڕەتی وەرئەگرن تاوەکو بتوانن ئیش پەیدا بکەن لەم کەرتەدا وە دوای تەواو کردنی خولەکە بڕوانامە وەرئەگرن. ئەو کۆرسانەی ئەم خولی ڕاهێنانە پێک دەهێنن بریتین لە:

١) تەندروستی و سەلامەتی کارکردن.

٢) ڕووپێوکردن و پەیداکردنی زانیاری و پلان و ئامادەکاری.

٣) دیزاین کردنی سیستمی شۆفاژ بە شیوازی رادیتەر و گەرمای ئەرزی.

٤) دامەزراندن و تاقیکردنەوە و بەگەڕ خستن.

٥) ئیش پێکردن و سیانە.

٦) ڕێکار و دۆزینەوەی خەلەل.

٧) گەرەنتی و خزمەتی دوای فرۆشتن.

 

کات و شوێن:

خولی ڕاهێنان لە ١٤ ی نیسان دەست پێ دەکات تا ١٨ی نیسانی ٢٠١٩ لەم ناوونیسانەی خوارەوە لە سلێمانی:

تەلاری ڤایلانت

شەقامی بازنەیی (٦٠م) مەلیک مەحمود

هەواری تازە ٢١٩ - کۆڵانی ١٠

نزیک گوندی ئەلمانی

 

کریی گواستنەوە و شوینی مانەوە بۆ ئەو ئەو فێرخوازانەی کە خەلکی شارەکانی تری هەرێمی کوردستانن ئەکەویتە ئەستۆی جی ئای زێد. نانی نیوەڕوان لە هۆڵی خولی ڕاهێنان دابین دەکرێت.

 

چۆن داوا پێشکەش دەکرێت: http://tiny.cc/8jro4y

]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Thu, 04 Apr 2019 07:33:44 +0000