به‌ بۆنه‌ى ته‌واوبوونى واده‌ى ئه‌ركه‌كه‌ى وه‌كو كونسوڵى گشتى كونسوڵخانه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران له‌ هه‌ولێر رۆژى 15/7/2019 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور به‌ ئاماده‌بوونى جێگر و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور پێشوازييان كرد له‌ شاندێكى كونسوڵخانه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران له‌ هه‌ولێى به‌ سه‌رۆكايه‌تى كونسوڵ مورته‌زا عه‌بادى.

كونسوڵ رايگه‌ياند كه‌ له‌ ماوه‌ى ئه‌ركه‌كه‌يدا كارى باشيان ئه‌نجامداوه‌ له‌ گشت بواره‌كان، پشكي شێريش به‌ر كه‌رتى بازرگانى و ئابوورى كه‌تيه‌ له‌م رووه‌وه‌ ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر چالاكانه‌ هه‌ميشه‌ هه‌ماهه‌نگ و هاوكارمان بوونه‌ چ له‌ رێكخستنى كۆنفڕانس و ديدار چ له‌ هاوكار و يارمه‌تيدانى خاوه‌نكارانى ئێرانى.

له‌ لايه‌ن خۆيه‌وه‌ سه‌رۆكى ژوور سوپاسى هه‌وڵ و كۆششه‌كانى ناوبراوى كرد له‌ ماوه‌ى ئه‌ركه‌كه‌يدا چالاكانه‌ خزمه‌تى كردووه‌ به‌ تايبه‌ت له‌ كه‌رتى ئابوورى و بازرگانى هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست له‌ ئه‌ركى داهاتووى.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

 

به‌ سه‌رپه‌رشتى و پاڵپشتى ژوورى بازرگانى به‌غدا رۆژانى 10-11/ 7/ 2019 له‌ شاري ئه‌سينا پايته‌ختى وڵاتى يۆنان سۆران ئه‌بوبه‌كر جێگرى سه‌رۆكى ژوور و مسته‌فا محه‌ممه‌د و ماجد جه‌لال ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور به‌شداربوون له‌ چواره‌مين كۆڕبه‌ندى كار و وه‌به‌رهێنانى عێراقى - ئه‌وروپى.

به‌ به‌شدارى وه‌به‌رهێنه‌ر و پياوانى خاوه‌نكارى عێراق، يۆنان و وڵاتانى ئه‌وروپى له‌م كۆڕبه‌نده‌ باس له‌ چۆنيه‌تى به‌هێزكردنى گشت كه‌رته‌ پيشه‌سازييه‌كان كرا به‌ جۆرێك وڵاتى عێراق بگات به‌ خۆ بژێوى هه‌وره‌ها چه‌ندين دانيشتن و كۆبوونه‌وه‌ى B2B له‌ نێوان بازرگانى به‌شداربوو ئه‌نجامدرا.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

رۆژى 10/7/2019 مه‌لا مه‌جيد سه‌ديق سێودى جێگرى سه‌رۆكى ژوور و فيدائه‌ددين گه‌ردى، سه‌ركه‌وت جه‌مال و سالار جه‌لال ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور پێشوازييان له‌ شاندێكى دامه‌زراوه‌ى BBAى به‌ريتاني كرد، له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌ك باس له‌ چالاكيه‌كان و كاركردنى هاوبه‌ش كرا...

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« March 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑