.

ئاگادارى

20 Oct 2021

  كۆنفڕانسى پياوانى كار و وه‌به‌رهێنه‌رانى عێراق و ئيسپانيا له‌ شارى مه‌دريد له‌ رێككه‌وتى 15/12/2021 سازده‌كرێت، هه‌ر خاوه‌ن كۆمپانيا ياخود كارگه‌يه‌ك نيازى به‌شدارى كردنى هه‌يه‌ له‌م كۆنفڕانسه‌، سه‌ردانى ژوورى بازرگانى و...

پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى ئسته‌نبۆڵ بۆ ته‌كنه‌لۆژياكانى خواردن و خواردنه‌وه‌ سازكرا

پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى ئسته‌نبۆڵ بۆ ته‌كنه‌لۆژياكانى خواردن و خواردنه‌وه‌ سازكرا

20 Oct 2021

رۆژى 20/10/2021 به‌ به‌شدارى چه‌ندين كۆمپانيا و وه‌به‌رهێنه‌ر و بازرگانانى توركيا و وڵاتان پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى ئسته‌نبۆڵ بۆ ته‌كنه‌لۆژياكانى خواردن و خواردنه‌وه‌ سازكرا. له‌م پێشانگايه‌ شاندێكى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر به‌...

شاندێكى ژوور به‌شدارن له‌ پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى ئيسته‌نبۆڵ بۆ پيشه‌سازى له‌ قوتوكراو

شاندێكى ژوور به‌شدارن له‌ پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى ئيسته‌نبۆڵ بۆ پيشه‌سازى له‌ قوتوكراو

20 Oct 2021

رۆژى 20/10/2021 شاندێكى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر كه‌ پێكهاتبوون له‌ كه‌مال عه‌زيز، تاهير مه‌ولود، عه‌بدولكه‌ريم مسته‌فا و ماجد جه‌لال ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور به‌شدارييان كرد له‌ پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى ئيسته‌نبۆڵ...

شاندى ژوور به‌شداربوو له‌ كردنه‌وه‌ى پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌زمير

شاندى ژوور به‌شداربوو له‌ كردنه‌وه‌ى پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌زمير

13 Oct 2021

شاندى ژوور به‌شداربوو له‌ كردنه‌وه‌ى پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌زمير رۆژى 13/10/2021 شاندێكى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر به‌ سه‌رۆكايه‌تى د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور و به‌ ياوه‌رى سۆران ئه‌بوبه‌كر جێگرى سه‌رۆكى...

 شاندێكی ژوور بەشداری لە یەكەمین كۆنفرانسی كاری ئێراقی - لوبنانی لە بەیروت دە‌كات

شاندێكی ژوور بەشداری لە یەكەمین كۆنفرانسی كاری ئێراقی - لوبنانی لە بەیروت دە‌كات

13 Oct 2021

  له‌ 2/10/2021 شاندێكى ژوور كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان عه‌بدولكه‌ريم مسته‌فا عوسمان ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور و عه‌بدولواحيد ته‌ها به‌ڕێوبه‌رى راگه‌ياندن به‌شدارييان له‌ يه‌كه‌مين كۆنفڕانسى كارى عێراقى – لوبنانى له‌ به‌يروت...

ئاگاداری

ئاگاداری

13 Oct 2021

ئاگاداری دەزگای ئەڵمانی بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی GIZ  بۆ پاڵپشتکردن و پەرەپێدانی کەرتی تایبەت و فەراهەمکردنی هەلی کار لە جۆرەها بوار لە وانەش وزەی خۆر هەڵدەستیت بە سازدانی چەند پرۆگرامێکی راهێنانی پەیوەندار...

سه‌رۆكى ژوور پێشوازى له‌ سه‌رۆكى ژوورى ئامه‌د ده‌كات

سه‌رۆكى ژوور پێشوازى له‌ سه‌رۆكى ژوورى ئامه‌د ده‌كات

30 Sep 2021

رۆژى 29/9/2021 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور پێشوازى كرد له‌ محه‌ممه‌د قه‌يا سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى ئامه‌د. ئامانجى سه‌ردانى ناوبراو بۆ ژوور به‌هێزكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانييه‌كانه‌ له‌ نێوان هه‌ولێر و ئامه‌د. هه‌ر...

ئاگادارى

ئاگادارى

29 Sep 2021

له  14/10/2021 - 10 له میرسین پیشانگایه‌كی تایبه‌ت به‌ كشتوكال و په‌روه‌رده‌ كردنی ئاژه‌ل به‌رێوه‌ ده‌چێت . بۆ به‌شداری كردن په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌  07504860192

شاندى ژوور به‌شداربوو له‌ كردنه‌وه‌ى پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌زمير

رۆژى 13/10/2021 شاندێكى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر به‌ سه‌رۆكايه‌تى د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور و به‌ ياوه‌رى سۆران ئه‌بوبه‌كر جێگرى سه‌رۆكى ژوور و سه‌دره‌ددين كه‌مال ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور به‌شداربوون له‌ رێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌زمير بۆ سه‌رچاوه‌ سروشتييه‌كان و ته‌كنه‌لۆژيا.

له‌م پێشانگايه‌ چه‌ندين كۆمپانيا له‌ وڵاتانى جيهان به‌رهه‌مه‌كانى خۆيان نمايش كردووه‌، له‌ 13 - 16/ 10/ 2021 به‌رده‌وام ده‌بێت.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

 

له‌ 2/10/2021 شاندێكى ژوور كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان عه‌بدولكه‌ريم مسته‌فا عوسمان ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور و عه‌بدولواحيد ته‌ها به‌ڕێوبه‌رى راگه‌ياندن به‌شدارييان له‌ يه‌كه‌مين كۆنفڕانسى كارى عێراقى – لوبنانى له‌ به‌يروت كرد .

4/10/2021 له‌ يه‌كه‌مين رۆژى كۆنفڕانسدا رێكخه‌ر و به‌رپرس و ئه‌وانه‌ى رۆلى سه‌ره‌كيان له‌ رێكخستنيدا هه‌بوو وته‌يان پێشكه‌ش كرد، سه‌ره‌تا كۆنفڕانسه‌كه‌ له‌ لايه‌ن بلال محي الدين رێكخه‌رى كۆنفڕانس به‌ وته‌يه‌ك كرايه‌وه‌، دواتر هه‌ريه‌ك له‌ محمد شقير سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى به‌يروت و علي هه‌ب هه‌ب باڵيۆزى لوبنان له‌ عێراق و حه‌يده‌ر ئه‌لبه‌رراك باڵيۆزى عێراق له‌ لوبنان و سه‌رمه‌د ته‌ها به‌ڕێوبه‌رى گشتى پێشانگاى به‌غداى نێوده‌وڵه‌تى و وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق و فراس رسول سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى عێراق و جۆرج بوشيكيان وه‌زيرى پيشه‌سازى لوبنان  له‌ وته‌كانیاندا جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌هێزكردنى په‌يوه‌ندى ئابوورى و بازرگانى نێوان عێراق و لوبنان كرده‌وه‌ و ئاماده‌يى خۆيانیان بۆ هه‌موو جۆره‌ كارئاسانييه‌ك ده‌ربڕى ، له‌ كاتێكدا كه‌ لوبنان به‌ بارێكى ئابوورى خراپدا تێده‌په‌ڕێ بۆيه‌ داوايان له‌ به‌شدار بووه‌ عێراقييه‌كان ده‌كرد كه‌ له‌ گه‌ڵيان هه‌ماهه‌نگى بكه‌ن بۆ‌ باشتركردنى بارودۆخه‌كه‌ى لوبنان له‌ رێگه‌ى هه‌وڵدان بۆ باشتركردنى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و هاورده‌كردنى به‌رهه‌مى لوبنانى، شايه‌نى باسه‌ باڵيۆزى عێراق له‌ لوبنان و باڵيۆزى لوبنان له‌ عێراق له‌ كۆنفڕانسه‌كه‌ ئاماده‌بوون پاڵپشتى خۆيان و حكومه‌تيان بۆ به‌هێزكردنى په‌يوه‌ندييه‌ ئابوورييه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌ربڕى و بۆ گه‌يشتن به‌و ئامانجه‌ هه‌وڵى زۆريان داوه‌ و به‌رده‌واميش ده‌بن.

  • دواى ته‌واوبوونى وته‌كان دیاری به‌شداری كردن له‌ كۆنفرانسه‌كه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زیری بازرگانی پێشكه‌ش به‌ نوێنه‌ری ژوور كرا .
  • له‌ پاشان ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا به‌ داتاشۆ كارو چالاكیه‌كانیان نمایش كرد كه‌ بریتین له‌ :

 (Jaber Group، Lebanese Investment Opportunities, “IDAL”، LDRS – Chehab & Partners،Murex Food،Deatec،Phoenix Food،Jana Laboratoires،Comfort-Tex) به‌ داتاشۆ كارو چالاكیه‌كانیان نمایش كرد  

له‌ پاشان كۆبوونه‌وه‌ى (B2B) له‌ نێوان كۆمپانيا به‌شداربووه‌كان ئه‌نجام درا به‌ مه‌به‌ستى په‌يداكردنى ئاشنايه‌تى و په‌يوه‌ندى دروست كردن، جێ ى خۆيه‌تى بڵێين وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له‌ داهاتوويه‌كى نزيكدا دووه‌مين كۆنفڕانس له‌ به‌غدا ببه‌سترێت به‌ به‌شدارى ژماره‌يه‌كى زۆر له‌ كۆمپانيا و وه‌به‌رهێنه‌رى عێراقى و لوبنانى، بۆيه‌ ئه‌م كۆنفڕانسه‌ وه‌ك ده‌ستپێك داده‌نرێ بۆ دووباره‌ بنيات نانه‌وه‌ى په‌يوه‌ندى ئابوورى و بازرگانى له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌ل و مه‌رجى ئێستاى هه‌ردوو وڵات و ناوچه‌كه‌.

  • رۆژى دووه‌مى كۆنفڕانس 5/10/2021 به‌ پێ ى ئه‌جێندا كه‌ سه‌ردانى مه‌يدانى بوو بۆ چه‌ند شوێنێك له‌ ده‌ره‌وه‌ى به‌يروت كه‌ بريتى بوون له‌:

1- شارى عه‌نجه‌ر: ئه‌م شاره‌ ده‌كه‌وێته‌ ناو جه‌رگه‌ى ده‌شتى بيقاع كه‌ شوێنێكى كشتوكاڵيه‌ و به‌رهه‌مى جۆراوجۆرى هه‌يه‌، له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا سه‌رۆكى شاره‌وانى پێشوازى له‌ شانده‌كه‌ كرد و وتارێكى پێشكه‌ش كرد تيايدا باسى له‌ شاره‌كه‌ و پێكهاته‌و بواره‌كانى كاركردنى كرد  ، به‌ مه‌به‌ستى ئاشنا كردنى هه‌رێم لۆگۆى يه‌كێتى ژووره‌كان درا به‌ سه‌رۆكى شاره‌وانى و باسى هه‌رێمى كوردستانیان بۆ كرا.

2- ژوورى بازرگانى زه‌حلا : له‌ ژوورى بازرگانى زه‌حلا كۆبوونه‌وه‌يه‌كى فراوان سازكرا و تيايدا بسه‌رۆكی ژووره‌كه‌ باسى له‌ شارى زه‌حلا و ئه‌و بوارانه‌ى كه‌ پێ ى ناسراوه‌ كرد و ئومێدی خواست ئه‌م سه‌ردانه‌ ده‌ستپێك بێت بۆ به‌هێز كردنی ئالو گۆری بازرگانی ، له‌ لايه‌ن نوێنه‌رى ژوور باسى هه‌رێمى كوردستان و ژوورى بازرگانى هه‌ولێر بۆ ئاماده‌بووان كرا دواتريش لۆگۆى ژوورى پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكى ژوورى زه‌حلا كرد.

3- شارى به‌عله‌به‌ك: ئه‌م شاره‌ شارێكى كۆنه‌، سه‌رۆكى شاره‌وانى پێشوازى له‌ شانده‌كه‌ كرد و تيايدا قه‌ڵاى رۆمانى به‌سه‌ر كرايه‌وه‌ كه‌ 2000 ساڵه‌ دروستكراوه‌، دواتريش نيوه‌ڕۆ خوانێك بۆ ميوانه‌كان سازكرا و ئێواره‌كه‌ شانده‌كه‌ گه‌ڕايه‌وه‌ به‌يروت.

  • 6/10/2021 له‌ دوارۆژی مانه‌وه‌ له‌ لوبنان سه‌ر‌دانی ژووری بازرگانی به‌یروت كرا و لۆگۆی ژووریان پێشكه‌ش كرا .

 

  • 7/10/2021 شانده‌كه‌ گه‌رایه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان .

 

 

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
چوار شەممە, 13 تشرینی یەکەم 2021 10:21

ئاگاداری

ئاگاداری

دەزگای ئەڵمانی بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی GIZ  بۆ پاڵپشتکردن و پەرەپێدانی کەرتی تایبەت و فەراهەمکردنی هەلی کار لە جۆرەها بوار لە وانەش وزەی خۆر هەڵدەستیت بە سازدانی چەند پرۆگرامێکی راهێنانی پەیوەندار بە بواری وزەی نوێبۆوە و وزەی خۆر . ئەم پرۆگرامانە لە لایەن ئاژانسی ریناکی ئەڵمانی بۆ وزەی نوێبۆوە RENAC پێشکەش دەکرێت بە ئامانجی پاڵپشتکردن و پەرەپێدانی ئەوانەی لە بواری وزەی خۆر کاردەکەن لە عیراق. ئەم پرۆگرامانەی راهێنان بێ بەرامبەر پێشکەش دەکرێن  بە بڕوانامەکەشەوە  کە لە ئەکادیمیای ریناک بۆ وزەی نوێبۆوە دەردەچێت . زمانی بە کارهاتوو لە پرۆگرامەکان زمانی ئینگلیزیە.

پرۆگرامەکانی راهێنان :

  1. 1.     راهێنانی داهێنان لە بواری وزە ENERGY INNOVATION COACH   

RENAC هەڵدەستێت بە کارئاسانی کردنی پرۆگرامی راهێنان بۆ راهێنەرانی داهێنان لە بواری وزە EIC بیرۆکەکەش بەهێزکردنی بازاڕی وزەی خۆرە لە رێگەی ئاڵ و گۆڕکردنی زانیاری و                   بە یەکگەیاندنی خاوەن بەرژەوەندیەکان و بە تواناکردنی دروستکردنی بیرۆکە.                                دوا کات بۆ پێشکەشکردن 24-10-2021 .                                                                           بۆ زانینی وردەکاری ئەم پرۆگرامەی راهێنان سەردانی ئەم لینکە بکەن :

    https://www.renac.de/projects/current-projects/pv-iraq/application-energy-innovation-coach

  1. پرۆگرامی راهێنانی سەرەکی بۆ راهێنەر لە بەرلین – ئەڵمانیا                                                  MASTER TRAIN – TRAINER PROGRAMME                                                        ئامانج لەم پرۆگرامە دووبارەکۆکردنەوەی راهێنەرە سەرەکیەکانی نیشتمانی لە بواری وزەی خۆری کەهرۆموگناتیسی کە بەرپرس دەبن لە رێکخستنی سیمینار بۆ راهێنانی راهێنەران بۆ چینە            بە ئامانجکراوەکان. ئەم پرۆگرامە (8) راهێنەری سەرەکی هەڵدەبژێرێت و راهێنانی باشیان پێدەکرێت بە گوێرەی ستاندارەکانی RENAC لە گەل مادەکانی راهێنان.                                                    دوا کات بۆ پێشکەشکردن  24-10-2021.                                                                             بۆ زانینی وردەکاری ئەم پرۆگرامەی راهێنان سەردانی ئەم لینکە بکەن :                        https://www.renac.de/projects/current-projects/pv-iraq/application-energy-innovation-coach-1

سەرەڕای چەند پرۆگرامێکی راهێنان کە بەم زووانە ئامادە دەکرێت . بۆ هەر پرسیارو روونکردنەوەیەک  پەیوەندی بکە بە ژمارە ( 07725501417)

 

 

 

 

ENERGY INNOVATION COACH

 

RENAC facilitates a training and mentoring programme for Energy Innovation Coaches (EIC). The idea is to ramp up the PV market by fostering knowledge exchange, linking stakeholders, and enabling idea generation. EICs shall consult companies on energy supply with PV, solar thermal and optimizing their energy consumption by energy efficiency measures. After attending the programme EICs shall be in the position to consult the building sector as well as industry and commerce on renewable energies (RE) and energy efficiency (EE).

 

Deadline for applications: 24/10/2021

 

For more details and how to apply please visit the link below:

https://www.renac.de/projects/current-projects/pv-iraq/application-energy-innovation-coach

 

MASTER TRAIN-THE-TRAINER PROGRAMME

 

The objective of this programme is to establish a pool of national solar PV master trainers who will be responsible of conducting Train-the-Trainers seminars in Iraq for different target groups. This pool of around 8 master trainers will be well selected and trained according to RENAC standards and with RENAC training materials.

Deadline for applications: 24/10/2021

For more details and how to apply please visit the link below:

https://www.renac.de/projects/current-projects/pv-iraq/application-energy-innovation-coach-1

In addition to training programs to be prepared soon.

In case of any inquiry, you can contact us directly at 07725501417.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سەرۆكی ژوور بەشداری لە كۆنفڕانسی هانۆڤەر بۆ وەبەرهێنان دەكات

  بە ئامادەبوونی د. عەلی سندی وەزیری پلاندانان، د...

«
»
« October 2021 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑