بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: یەک شەممە, 13 حوزەیران 2021 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Sat, 27 Apr 2024 17:29:45 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq ئاگادارى https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69737-ئاگادارى.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69737-ئاگادارى.html
ئاگادارى
پێشانگاى تايبه‌تى كۆمارى ئيسلامى ئێران له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ 16-19/ 6/ 2021 له‌ پێشانگاى هه‌ولێرى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كرێته‌وه‌ و ئه‌م بابه‌تانه‌ له‌ خۆ ده‌گرێت:
بيناسازى، ئاسن، كه‌ل و په‌لى ناوماڵ، ديكۆر، مۆبيليات، خوارده‌مه‌نى، كه‌ل و په‌لى كشتوكاڵى، كه‌ره‌سته‌ى پاككه‌ره‌وه‌ و ده‌رمان.
كۆمپانياكانى خۆماڵيش به‌هه‌مان بابه‌ته‌ ئاماژه‌پێكراوه‌كانى سه‌ره‌وه‌ ده‌توانن به‌شدار بن. وه‌ فرۆشتنى راسته‌وخۆ له‌ رۆژانى پێشانگا به‌رده‌وامه‌.
بۆ وه‌رگرتنى زانيارى زياتر و به‌شداربوون له‌م پێشانگايه‌ ده‌توانن په‌يوه‌ندى بكه‌ن به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنى: 07518339180
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Sun, 13 Jun 2021 10:15:32 +0000
ئاگادارى https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69736-ئاگادارى.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69736-ئاگادارى.html
ئاگادارى
نوسينگه‌ى بازرگانى له‌ كونسوڵخانه‌ى بولگاريا له‌ هه‌ولێر، ئاگادارييان كردينه‌وه‌ كه‌ پرۆژه‌يه‌كى وه‌به‌رهێنان هه‌يه‌ له‌و وڵاته‌ به‌ باجێكى كه‌متر له‌ وڵاته‌ ئه‌وروپييه‌كان، هه‌ر كۆمپانيايه‌ك يان وه‌به‌رهێنه‌رێك ئاره‌زوو ده‌كات زانيارى زياتر وه‌ربگرێت، ده‌توانێت سه‌ردانى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر - به‌شى په‌يوه‌ندييه‌كان بكات.
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Sun, 13 Jun 2021 10:13:50 +0000
كۆنفڕانسێكى بازرگانى له‌ نێوان وڵاتى يۆنان و هه‌رێمى كوردستان له‌ شارى هه‌ولێر سازده‌كرێت https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69735-كۆنفڕانسێكى-بازرگانى-له‌-نێوان-وڵاتى-يۆنان-و-هه‌رێمى-كوردستان-له‌-شارى-هه‌ولێر-سازده‌كرێت.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69735-كۆنفڕانسێكى-بازرگانى-له‌-نێوان-وڵاتى-يۆنان-و-هه‌رێمى-كوردستان-له‌-شارى-هه‌ولێر-سازده‌كرێت.html
 
رۆژى 2/6/2021 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور به‌ ئاماده‌بوونى مه‌جيد سه‌ديق سێودين و سۆران ئه‌بوبه‌كر جێگرانى سه‌رۆكى ژوور و به‌شێك له‌ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور پێشوازييان كرد له‌ د. ستاڤڕۆس كايريميس كونسوڵى گشتى وڵاتى يۆنان له‌ هه‌ولێر و شاندى ياوه‌رى.
له‌م ديداره‌دا باس له‌ چۆنيه‌تى به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌م كۆنفڕانسه‌ كرا كه‌ بڕيار وايه‌ له‌ داهاتوويه‌كى نزيكدا به‌ به‌شدارى شاندێكى باڵاى حكومه‌تى وڵاتى يۆنان له‌ نێوان بازرگانان، خاوه‌ن كۆمپانيا و خاوه‌نكارانى يۆنان و هه‌رێمى كوردستان ساز بكرێت.
وا بڕياريشه‌ له‌ سه‌ره‌تاى مانگى ته‌موز ژوور له‌ پرێس كۆنفڕانسێكدا به‌ ئاماده‌بوونى ده‌زگاكانى راگه‌ياندن كات و شوێنى به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌م كۆنفڕانسه‌ و ئه‌و سێكته‌رانه‌ و كۆمپانيا يۆنانيانه‌ى كه‌ به‌شدار ده‌بن له‌م كۆنفڕانسه‌ بخاته‌ روو، بۆ ئه‌وه‌ى بازرگانان و خاوه‌ن كۆمپانياكانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وانه‌ى كه‌ په‌يوه‌ندييان به‌م سێكته‌رانه‌ هه‌يه‌ و ده‌يانه‌وێت به‌شدار بن روون ببێته‌وه‌.
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Sun, 13 Jun 2021 10:13:10 +0000
پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر ده‌ست به‌ چالاكييه‌كانى ده‌كاته‌وه‌ https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69730-پێشانگاى-نێوده‌وڵه‌تى-هه‌ولێر-ده‌ست-به‌-چالاكييه‌كانى-ده‌كاته‌وه‌.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69730-پێشانگاى-نێوده‌وڵه‌تى-هه‌ولێر-ده‌ست-به‌-چالاكييه‌كانى-ده‌كاته‌وه‌.html پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر ده‌ست به‌ چالاكييه‌كانى ده‌كاته‌وه‌
پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر ده‌ست به‌ چالاكييه‌كانى ده‌كاته‌وه‌
دواى وه‌ستانى چالاكييه‌كانى بۆ ماوه‌ى زياتر له‌ ساڵێك به‌هۆى په‌تاى كۆڤيد-19، رۆژى 26/5/2021 به‌ به‌شدارى د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر بۆ كه‌ل و په‌لى بيناسازى و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ كرايه‌وه‌.
له‌م پێشانگايه‌ 82 كۆمپانيا له‌ 8 وڵات (عێراق، چين، ئيمارات، ميسر، توركيا، ئێران، هۆڵه‌ندا و ئيتاڵيا) به‌شداربوون بۆ ماوه‌ى 4 رۆژيش به‌رده‌وام ده‌بێت.
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Sun, 13 Jun 2021 09:55:56 +0000