بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 14 ئەیلول 2021 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org/component/k2/itemlist/date/2021/9/14.feed 2024-04-27T22:07:44+00:00 Joomla! - Open Source Content Management بۆ كارا كردنی په‌یوه‌ندی بازرگانى له‌گه‌ل توركیا كۆڕبه‌ندێك له‌ ژوور سازكرا 2021-09-14T09:22:13+00:00 2021-09-14T09:22:13+00:00 https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69786-بۆ-كارا-كردنی-په‌یوه‌ندی-بازرگانى-له‌گه‌ل-توركیا-كۆڕبه‌ندێك-له‌-ژوور-سازكرا.html Erbil Chamber [email protected]

رۆژى 13/9/2021 شاندێكى بازرگانانى وڵاتى توركيا كه‌ پێكهاتبوون له‌ 40 كۆمپانيا و بازرگان له‌ چه‌ند سێكته‌رێكى جياواز، به‌ سه‌رۆكايه‌تى نه‌واف كليچ سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى پيشه‌سازان و خاوه‌نكارانى نێوده‌وڵه‌تى (USIAD) سه‌ردانى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێرييان كرد له‌ لايه‌ن د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور و سۆران ئه‌بوبه‌كر و ئيبراهيم محه‌ممه‌د كانه‌بى جێگرانى سه‌رۆكى ژوور و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى پێشوازييان لێكرا.

له‌م كۆڕبه‌نده‌دا كه‌ ژماره‌يه‌ك له‌ خاوه‌ن كۆمپانيا و بازرگانانى شارى هه‌ولێر ئاماده‌بوون، سه‌ره‌تاى كۆڕبه‌نده‌كه‌ سۆران ئه‌بوبه‌كر جێگرى سه‌رۆكى ژوور وته‌يه‌كى پێشكه‌ش كرد، وتى: ئاڵوگۆڕى بازرگانى و شانده‌ بازرگانييه‌كانمان و به‌شداريكردن له‌ كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ و كۆنفڕانسه‌ بازرگانييه‌كان و پێشانگا نێوده‌وڵه‌تييه‌كان له‌ نێوان وڵاتى توركيا و هه‌رێمى كوردستان له‌ ئاستێكى زۆر باش دايه‌، ئێمه‌ وه‌كو ژوورى بازرگانى هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌شێكى زۆرى ژووره‌ بازرگانييه‌كانى شاره‌كانى وڵاتى توركيا پڕۆتۆكۆلى لێگه‌تێگه‌يشتنمان واژوو كردووه‌.

جێگرى سه‌رۆكى ژوور رايگه‌ياند: قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى له‌ نێوان وڵاتى توركيا و هه‌رێمى كوردستان له‌ ئاستێكى زۆر باش دايه‌، پاش وڵاتى ئه‌ڵمانيا، هه‌رێمى كوردستان زۆرترين هاورده‌كارى كاڵاكانى توركيايه‌، رۆژانه‌ به‌ نزيكه‌يى 3000 بۆ 3500 بارهه‌ڵگر له‌ ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئيبراهيم خه‌ليل هاتوچۆ ده‌كه‌ن.

سۆران ئه‌بوبه‌كر ئه‌وه‌شى خسته‌ روو كه‌ له‌ ئێستادا هه‌رێمى كوردستان پێويستى به‌ دامه‌زراندنى كارگه‌ و پێشخستنى كه‌رتى كشتوكاڵى هه‌يه‌، داوا له‌ كۆمپانيا و وه‌به‌رهێنه‌رانى توركياش ده‌كه‌ين ئه‌م هه‌له‌ بقۆزنه‌وه‌ و ئێمه‌ش هه‌موو ئاسانكارييه‌كيان بۆ ده‌كه‌ين.

جێگرى سه‌رۆكى ژوور هيواشى خواست كێشه‌ى ڤيزا و گرنگترين ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ى كه‌ دێته‌ به‌رده‌م گشه‌تكردنى هاوڵاتيان و بازرگانان نه‌مێنێت.

نه‌واف كليچ سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى پيشه‌سازان و خاوه‌نكارانى نێوده‌وڵه‌تى وتى: كوردستان هاوبه‌شێكى گرنگى وڵاتى توركيايه‌، قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانيمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له‌ ئاستێكى زۆر باش دايه‌، چاومان له‌وه‌يه‌ قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوان وڵاتى توركيا و وڵاتى عێراق به‌ گشتى بگه‌ينين به‌ 50 مليار دۆلارى ساڵانه‌.

كليچ وتى: له‌ ساڵى 2013ه‌وه‌ به‌ڵێنده‌رانمان به‌ نزيكه‌ى 5 مليار دۆلار وه‌به‌رهێنانيان كردووه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان.

سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى پيشه‌سازان باسى له‌ چه‌ند كۆسپ و ته‌گه‌ره‌يه‌ك كرد، گرنگترينيان وه‌كو كێشه‌ى ڤيزا و به‌كارهێنانى وڵاتى عێراق وه‌كو ترانزێت بۆ بارهه‌ڵگره‌كانى توركيا و رێگه‌پێدانى ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگرى توركيا به‌ تابلۆى خۆيانه‌وه‌ بۆ ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق، به‌ وته‌ى ناوبراو ئه‌مانه‌ هه‌مووى كار له‌ قه‌باره‌ى ئڵوگۆڕى بازرگانى ده‌كه‌ن، هيواشى خواست بتوانن له‌ داهاتوودا گشت ئه‌م كۆسپانه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

نه‌واف كليچ هيواشى خواست به‌ هه‌موو لايه‌ك هه‌وڵ بده‌ين تا هێڵێكى شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌ نێوان هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى توركيا دابمه‌زرێت و گه‌شتى راسته‌وخۆى ئاسمانيش له‌ نێوان هه‌موو شاره‌كانى توركيا و هه‌رێمى كوردستان بكرێته‌وه‌.

پاشان كۆمپانيا توركى و كوردستانييه‌ به‌شداربووه‌كان خۆيان و كاره‌كانيان ناساند، گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكى بازرگانى په‌يوه‌ست به‌ نێوان توركيا و هه‌رێمى كوردستان كرا.