بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 09 ئەیلول 2021 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Fri, 19 Apr 2024 12:54:08 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq ژوورى بازرگانى ئه‌نتوێڕپى به‌لجيكا به‌ هاوكارى ژوورچه‌ند پڕۆژه‌يه‌ك له‌ كوردستان ئه‌نجام ده‌دات https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69785-ژوورى-بازرگانى-ئه‌نتوێڕپى-به‌لجيكا-به‌-هاوكارى-ژوورچه‌ند-پڕۆژه‌يه‌ك-له‌-كوردستان-ئه‌نجام-ده‌دات.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69785-ژوورى-بازرگانى-ئه‌نتوێڕپى-به‌لجيكا-به‌-هاوكارى-ژوورچه‌ند-پڕۆژه‌يه‌ك-له‌-كوردستان-ئه‌نجام-ده‌دات.html ژوورى بازرگانى ئه‌نتوێڕپى به‌لجيكا به‌ هاوكارى ژوورچه‌ند پڕۆژه‌يه‌ك له‌ كوردستان ئه‌نجام ده‌دات

رۆژى 6/9/2021 شاندێكى ژوورى بازرگانى ئه‌نتوێڕپى به‌لجيكا كه‌ پێكهاتبوون له‌ جيل سويتێنس به‌ڕێوبه‌رى نێوده‌وڵه‌تى ژوورى ناوبراو و لوك ڤان لوڤێرن راوێژكارى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌وروپا، سه‌ردانى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێرييان كرد له‌ لايه‌ن د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور و سۆران ئه‌بوبه‌كر عه‌زيز جێگرى سه‌رۆكى ژوور و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور پێشوازييان لێكرا.

له‌ ديدارێكدا په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان ژوورى بازرگانى هه‌ولێر و ژوورى بازرگانى ئه‌نتوێڕپ باسى لێوه‌كرا، زياتر كردنى ئاڵوگۆڕی‌ شانده‌ بازرگانييه‌كان و به‌شدارى كردنى كۆمپانيا به‌لجيكييه‌كان له‌ پرۆسه‌ى وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌شێكى ترى ديداره‌كه‌ بوو.

شاندى ميوان ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌يان بۆ هه‌رێمى كوردستان و ژوورى بازرگانى هه‌ولێر خسته‌ روو، رايانگه‌ياند: ئێمه‌ هاتووين بۆ ئه‌نجامدانى چه‌ند پرۆژه‌يه‌ك له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ هاوكارى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر، شاندى ميوان پرۆژه‌كه‌يان به‌ شێوه‌ى پرێزێنته‌يشنێك نمايش كرد، كه‌ پێكهاتبوو له‌ سێ پرۆژه‌ ئه‌وانيش بریتین له‌:

* چۆنيه‌تى مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ خۆڵ و خاشاك و پيسبوونى ژينگه‌ وه‌ گرنگى دان به‌ نه‌وه‌ى داهاتوو.

* گرنگى دان به‌ كشتوكاڵى ئۆڕگانى

* پاڵپشتى و تواناسازى ئافره‌تان.

شاندى ميوان ئه‌وه‌شيان خسته‌ روو كه‌ ئه‌م پرۆژانه‌ له‌ 1/9/2021 تا 31/8/2023 ده‌خايه‌نێت، له‌ رێگه‌ى راهێنان و كردنه‌وه‌ى سيمينار و خول به‌ هاوكارى راوێژكارانى به‌لجيكا ده‌بێت.

]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Thu, 09 Sep 2021 08:11:26 +0000
دووه‌مين پێشانگاى وه‌به‌رهێنان و خانووبه‌ره‌ له‌ هه‌ولێر كرايه‌وه‌ https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69784-دووه‌مين-پێشانگاى-وه‌به‌رهێنان-و-خانووبه‌ره‌-له‌-هه‌ولێر-كرايه‌وه‌.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69784-دووه‌مين-پێشانگاى-وه‌به‌رهێنان-و-خانووبه‌ره‌-له‌-هه‌ولێر-كرايه‌وه‌.html دووه‌مين پێشانگاى وه‌به‌رهێنان و خانووبه‌ره‌ له‌ هه‌ولێر كرايه‌وه‌

به‌ به‌شدارى سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر، رۆژى 7/9/2021 دووه‌مين پێشانگاو كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تى وه‌به‌رهێنان و خانووبه‌ره‌ له‌ هه‌ولێر كرايه‌وه‌.

له‌م پێشانگايه‌ 150كۆمپانياى خانووبه‌ره‌ و وه‌به‌رهێنان له‌ 8 وڵاتى جياواز به‌شدارن ، بۆ ماوه‌ى چوار رۆژيش به‌رده‌وام ده‌بێت.

]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Thu, 09 Sep 2021 08:01:42 +0000