بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: شەممە, 08 کانونی دووەم 2022 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Fri, 26 Apr 2024 18:06:46 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq جێگرى سه‌رۆكى ژوور پێشوازى له‌ شاندێكى رێكخراوى كۆچى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69842-جێگرى-سه‌رۆكى-ژوور-پێشوازى-له‌-شاندێكى-رێكخراوى-كۆچى-نێوده‌وڵه‌تى-ده‌كات.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69842-جێگرى-سه‌رۆكى-ژوور-پێشوازى-له‌-شاندێكى-رێكخراوى-كۆچى-نێوده‌وڵه‌تى-ده‌كات.html جێگرى سه‌رۆكى ژوور پێشوازى له‌ شاندێكى رێكخراوى كۆچى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات

رۆژى 5/1/2022 سۆران ئه‌بوبه‌كر عه‌زيز جێگرى سه‌رۆكى ژوور پێشوازى كرد له‌ شاندێكى رێكخراوى كۆچى نێوده‌وڵه‌تى (IOM) – لقى هه‌ولێر.

ئامانجى سه‌ردانى شاندى ناوبراو ده‌رباره‌ى ئه‌و هه‌ماهه‌نگيه‌ بوو كه‌ له‌ نێوان ژوورى بازرگانى هه‌ولێر و رێكخراوى ناوبراو هه‌يه‌ بۆ پشتگيرى و په‌ره‌پێدانى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ خاوه‌ن بيرۆكه‌ و پرۆژه‌ى بچوكى خۆيانن.

شاندى ميوان رايانگه‌ياند: ئێمه‌ له‌و به‌رنامه‌يه‌ى ئێستامان ‌ هاوكارى دارايى بێ وه‌رگرتنه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ين كه‌ خاوه‌ن بيرۆكه‌ يان پرۆژه‌ى بچوكى خۆيانن بۆ ئه‌وه‌ى په‌ره‌ به‌ پرۆژه‌كه‌يان بده‌ن و بتوانن چه‌ند كه‌سێكيش لاى خۆيان دابمه‌زرێنن و بيخه‌نه‌ سه‌ر كار.

شاندى ناوبراو وتيان: له‌ ئێستادا 1,000 پرۆژه‌ له‌ ته‌واوى عێراق كه‌ 120 پرۆژه‌يان له‌ هه‌رێمى كوردستانن ئێمه‌ پشتگيرى دارييان ده‌كه‌ين به‌ پێدانى 5,000 بۆ 30,000 دۆلارى ئه‌مريكى به‌ گوێره‌ى قه‌باره‌ و جۆرى پرۆژه‌كه‌ وه‌كو هاوكارى و بێ وه‌رگرتنه‌وه‌.

جێگرى سه‌رۆكى ژوور وتى ئێمه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ندين رێكخراو و لايه‌ن له‌ ماوه‌ى رابردوو و له‌ ئێستاشدا وه‌ له‌ داهاتووشدا به‌رده‌وام ده‌بين يادداشتنامه‌ى لێگتێگه‌يشتن و هه‌ماهه‌نگيمان هه‌يه‌ بۆ خزمه‌تى بازرگانان و چينى گه‌نجان به‌ تايبه‌تى و خه‌ڵكى كوردستان به‌ گشتى، هه‌وڵمان داوه‌ خزمه‌ت و پاداشته‌كان بگاته‌ شوێنى مه‌به‌ست.

سۆران ئه‌بوبه‌كر وتيشى: ئێمه‌ هه‌ماهه‌نگتان ده‌بين و پشتگيرى ته‌واوى ئه‌م به‌رنامه‌يه‌تان ده‌كه‌ين وه‌كو ژوورى بازرگانيش ده‌توانين پشتگيرى پرۆژه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ش بكه‌ين كه‌ ئه‌ندامن له‌ ژوور و تۆماركراون وه‌ ئه‌و پرۆژانه‌ى كه‌ ئێوه‌ هاوكاريتان كردوون  له‌ لاى ئێمه‌ش تۆمار نين ئێمه‌ ده‌رگامان واڵايه‌ هه‌ر كاتێك بيه‌وێت له‌لامان پرۆژه‌كه‌ تۆمار بكات.

]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Sat, 08 Jan 2022 07:17:15 +0000