زانکۆکانی وڵاتی تورکیا لە بەرواری 27/4/2024 بۆ ماوەی (یەك رۆژ) لە هۆتێل Blue Mercury لە شاری هەولێر پێشانگایەك دەکەنەوە.
ئارەزوومەندان دەتوانن سەردانی ئەم پێشانگایە بکەن بۆ دەستکەوتنی هەر زانیاریەك دەربارەی زانکۆکانی وڵاتی تورکیا.
بە ئامانجی زیادکردنی بەشداریکردنی کەرتی تایبەت لە پەرەپێدان و جێبەجێکردنی TVET پەیوەست بە کشتوکاڵ و بۆ دڵنیابوون لە رەنگدانەوەی کارامەیی و پێداویستیەکانی بازاڕی کار لە ئێستا و داهاتوودا لە رێگەی گواستنەوە و ئەزموون و هاوبەشی، لێژنەی ئەنجومەنی کەرتی پەروەردە و راهێنانی پیشەیی و تەکنیکی TVET لە بواری کشتوکاڵ و زنجیرە بەهای کشتوکاڵی لە هەولێر زنجیرە وۆرکشۆپێك سازدەکات.
رۆژی 11/2/2024 حاجی ئیبراهیم گەردی ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و رێبوار عزەددین میرانی لە پەیوەندیەکان بەشداربوون لەم وۆرکشۆپە.