بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 05 شوبات 2024 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Thu, 16 May 2024 04:31:12 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq ئەنجومەنی ژوور پێشوازی لە ئەنجومەنی کاری عێراقی - بەریتانی (IBBC) دەکات https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69956-ئەنجومەنی-ژوور-پێشوازی-لە-ئەنجومەنی-کاری-عێراقی-بەریتانی-ibbc-دەکات.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69956-ئەنجومەنی-ژوور-پێشوازی-لە-ئەنجومەنی-کاری-عێراقی-بەریتانی-ibbc-دەکات.html ئەنجومەنی ژوور پێشوازی لە ئەنجومەنی کاری عێراقی - بەریتانی (IBBC) دەکات

رۆژی 4/2/2024 گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی جێگرانی سەرۆکی ژوور و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازیان کرد لە شاندێکی ئەنجومەنی کاری عێراقی - بەریتانی (IBBC) کە پێکهاتبوون لە کریستۆڤ سەرۆکی شاندی میوان، د. عەلی جەواد بوڕهان و موهەنەد الخطيب.

سەرۆکی شاندی میوان پیرۆزبایی لە ئەنجومەن کرد هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

لە دیدارێکدا شاندی میوان باسی لە کارو چالاکیەکانی رێکخراوەکەی کرد و رایگەیاند پێشتر لە سێکتەرەکانی پەروەردە وخوێندنی باڵا کاریان کردوە لە ئێستادا هەردوو سێکتەری کشتوکاڵ و وەبەرهێنانیشیان خستۆتە بەرنامی کارەکانیانەوە.

شاندی میوان بانگهێشتی ژووری کرد بۆ بەشداریکردن لە پێشانگایەکی نێودەوڵەتی کە لە داهاتوویەکی نزیکدا لە لەندەن ساز دەکرێت و لەمیانەیدا دیداری بازرگانی و ئابووری جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت.

هەر لە دیدارەکەدا شاندی میوان باسی لە هێنانی چەند وەبەرهێنەرێك کرد بۆ هەرێمی کوردستان بە مەبەستی رەخساندنی دەرفەت بۆ سەرمایەگوزاری، بۆ قسەکردنی زیاتر لە بەرنامەکانی داهاتووی ڕێکخراوەکە وا بڕیارە لە هەفتەی داهاتوو سەرۆکی رێکخراوی کاری عێراقی - بەریتانی سەردانی شاری هەولێر بکات و لەگەڵ ئەنجوومەنی ژووریش دیدار بکات.

شایانی باسە ئەنجومەنی کاری عێراقی - بەریتانی (IBBC) هەماهەنگیەکی باشی هەیە لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، ژوور یەکێکە لە دامەزرێنەرانی ئەم ئەنجومەنە کە رۆلێکی گرنگی هەبووە لە ئاڵوگۆڕی شاندە بازرگانیەکان لە نێوان عێراق و بەریتانیا و لە پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق.

]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Mon, 05 Feb 2024 10:13:00 +0000
ئەنجومەن پێشوازی لە سەرۆك و مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەکات https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69951-ئەنجومەن-پێشوازی-لە-سەرۆك-و-مامۆستایانی-زانکۆی-پۆلیتەکنیکی-هەولێر-دەکات.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69951-ئەنجومەن-پێشوازی-لە-سەرۆك-و-مامۆستایانی-زانکۆی-پۆلیتەکنیکی-هەولێر-دەکات.html ئەنجومەن پێشوازی لە سەرۆك و مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەکات

رۆژی 6/2/2024 گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی جێگرانی سەرۆکی ژوور و بەشێك لە ئەندامان پێشوازیان کرد لە شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە سەرۆکایەتی پ. د. ئیدریس محەممەد تاهیر سەرۆکی زانکۆ و بەشێك لە مامۆستایانی ئەم زانکۆیە.

لە سەرەتای دیدارەکە شاندی میوان پیرۆزباییان لە ئەنجومەن کرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن، لە دیدارەکەدا تیشك خرایە سەر بەهێزترکردنی ئەو یادداشتەی کە لە ماوەی رابردوو لە نێوان ژوور و زانکۆی ناوبراو واژووکراوە، هەروەها هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێداچوونەوەی پەیوەندییەکان بە مەبەستی هەماهەنگی زیاتر و کارکردنی هاوبەش.

سەرۆکی ژوور لە دیدارەکە پشتگیری لە کردنەوەی خولی راهێنان بە هاوبەشی و چوونە ناو بازاڕی کار و شارەزا و ئەزموون پەیداکردن بۆ دەرچووان کرد، هەروەها پشتگیری لە پڕۆژە و توێژینەوەی قوتابیان کرد و دوپاتی لە پێکەوە کارکردن کردەوە لە پێناو دۆزینەوەی هەلی کار بۆ دەرچووان.

]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Mon, 05 Feb 2024 09:56:10 +0000