* ژووری بازرگانی هەولێر لە 7/9/1966 دامەزراوە.
* لە سالی 1995 بە بریارێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لقی هەولێری یەكێتی پیشەسازیەكانی عێراقی پێوە لكێنراوە ناوەكەی بووە بە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر.
* ژوور رێكخراوێكی پیشەیی ئابووری یە خاوەنی كەسایەتی مەعنەوی خۆیەتی ئامانجی رێكخستن و گەشەدانە بە بازرگانی و پیشەسازی .

* تا ئێستا هەشت خولی كارگێری بینیوە، واتە هەشت جار هەلبژاردنی كردووە بۆ دیاری كردنی ئەنجومەنی كارگێری، دوا هەلبژاردنی لە 15/4/2006 ئەنجام دراوەو ژمارەی ئەندامانی ئەو ئەنجومەنە (15) ئەندامن و بۆ ماوەی چوار سال ژوور بەرێوە دەبەن تا هەلبژاردنی خولی نۆیەم ئەنجام دەدرێت.
*ژوور بەهەماهەنگی لەگەل ژووری بازرگانی ( سلێمانی و دهۆك ) یەكێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازیەكانی هەرێمی كوردستانی لە 3/2/2007 پێك هێناوە .
* ژمارەی گشتی ئەندامانی ژوور لە بازرگان و پیشەساز و خاوەن كۆمپانیای بازرگانی و پیشەسازی تۆماركراو لە ژوور تا كۆتایی سالی 2006 زیاتر لە 12000 ئەندامە .
* لە سەرەتای مانگی( 9 ی 2006) ەوە ژوور رۆژنامەیەك دەردەكات ناوی رۆژنامەی( بازرگانی سەردەم) هەر پازدە رۆژ جارێك دەردەچێت، وە دوتوانی هەموو ژمارەكانی لە وێب سایتی ژوور بخوێنیتەوە .
* ژوور چەندین پرۆتۆكۆلی پەیوەندی لەگەل چەند ژوورێكی بازرگانی لە دەرەوە ئیمزا كردووە، ژووری هاوبەشی لەگەلیاندا پێك هێناوە لەوانە شاری (ورمێ و هەمەدان لە ئێران، غازی عەنتاب و میرسین دیاربهكر لە توركیا، شاری فلورنسا لە ئیتالیا و ولآتى رووسيا .
* بەشداری لە ژمارەیەكی زۆر لە پێشانگاو وۆرك شۆپ و كۆنگرەی بازرگانی و پیشەسازی و ئابووری دا كردووە لە ناوەوە و لە دەرەوە، وە بەهەماهەنگی لەگەل كۆمپانیا رێكخەرەكانی پیشانگا لەدەرەوەی عێراق رەزامەندی وەرگرتووە بۆ بەشداری كردنی ژمارەیەكی زۆر لە بازرگان و پیشەسازانی كوردستان لەو پیشانگایانەدا و سەرپەرشتی رێكخستن و سەفەركردنی بەشداربوانی لە ئەستۆدا گرتووە .
* پێشوازیكردنی ژمارەیەكی زۆر لە شاندی بازرگانی بیانی كردووە و دەرفەت و شوێنی بۆ گرێدانی كۆبوونەوەی فراوان و دوولایەنەی لە نێوان ئەم شاندانەو خاوەن كۆمپانیا و بازرگان و پیشەسازانی كوردستان رەخساندووە .
* بڵاوكراوهكانی ژوور
1. دهركردنی رۆژنامهی ( بازرگانی سهردهم ) له 5/8/2006 هوه. كه دووههفته جارێك دهردهچێت.
2. دهركردنی رێبهری بازرگانی بۆ سالی 2004
3. دهركردنی رێبهری بازرگانی بۆ سالی 2005
4. دهركردنی رێبهری بازرگانی بۆ سالی 2007
* بینایەی ژووری بازرگانی ئێستا فراوانكراوە و نەخشەی بنەرەتیش بۆ بینایەكی تازە دارێژاوە.
* كردنهوهی سهنتهرێكی رۆشنبیری و بازرگانی مۆلهتی یاسایی بۆ وهرگیراوه به مهبهستی پێشكهش كردن و بلاوكردنهوهی رۆشنبیری بازرگانی و ئابووری به بازرگانان و پیشهسازان وه چاوهروان دهكرێت له ملوهیهكی نزیك دا دهست به كارهكانی بكات ..