هەولێر بە یەکێک لە شارە کۆنەکانى جیهان دەژمێردرێت کە بە درێژایى مێژووى خۆى وە تاوەکو ئەمرۆ ژیانى تێدا بەردەوام بووە، وەک ئەوەى کە شارەزایان و پسپۆران باسى لێوە دەکەن تەمەنى قەلاى هەولێر بۆزیاتر لە (4000)چوار هەزار سال دەگەرێتەوە .
ژمارەى دانیشتوانى هەولێر دەگاتە 800000 هەشت سەد هەزار کەس ، تێکراى دانیشتوانى پارێزگاى هەولێر بە قەزا وناحیە وگوندەکانەوە نزیکەى (1400000)یەک ملیۆن چوار سەد هەزار کەس دەبێت.
هەولێر بەهۆى ئەوەى کەپایتەختى هەرێمى کوردستانە پەرلەمان و ئەنجومەنى وەزیران و بارەگاى سەرجەم وەزارەت و کۆمەلێک رێکخراوى حزبى و حکومى و مەدەنى لەوشارە دان ،هەروەها قونسولیەو نوسینگەى ژمارەیەک لە ولاتانى بیانى تێدایە .

شارى هەولێر بەباشى خە لکەکەى ناوى دەرکردووە هە میشە شارى ئاشتى و لێبوردەیی و پێکەوە ژیانى ئاینى و نەتەوەیى بووە هیچ کاتێکیش جیاوازى ئاین و نەتەوە نەبۆتە بەربەستێک لە نێوان پەیوەند یە کۆمەلایەتیەکانى خەلکى ئەم شارە.
هەر لەکۆنەوە شارى هەولێر سەنتەرێکى بازرگانى وپیشەسازى هەرێمى کوردستان بوە ، دواى ئازادى عێراق بەهۆى ئاسودەیى بارى ئەمنى لەو شارە کە بۆتە مایەى سەرنجراکێشانى وەبەر هێنە رانى ناوخۆ و دەرەوە دەکرێت بلێین پایتەختى بازرگانى ئەمرۆى عیراق هەولێرە ، ئەوەى پەیوەندى ئەم شارەى بەجیهانى دەرەوە بەهێز کردوە فرۆکەخانەى نێودەولەتى هەولێرە کە رۆژانە گەشتى ئاسمانى بۆ ژمارەیەک لە وولاتانى دەرەوە لەو فرۆکەخانەیەوە سازدەکرێت .
شارى هەولێر جگە لە قەڵا شوێنەوارى ترى مێژوویی تێدایە وەک گردى قالینج اغا و منارە کە بە منارەى چۆلى ناسراوە ،هەروەها قەلاى خانزاد و ئەشکەوتى شانەدەر کە مرۆڤى نیاندرتالى تێدا ژیاوە دەکەوێتە سنورى پارێزگاى هەولێرەوە .
پارێزگاى هەولیر گەلێک هاوینە هەوار دەگرێتە خۆى وەک هاوینە هەوارى پیرمام ،شەقلاوە ،گەلى عەلى بەگ :بێخال .جوندیان .حاجى ئۆمەران و.چەندى دیکە کە بە شێوە یەکى سەردەمیانە نەتوانراوە سودیان لێ وەربگیرێت .
شارى هەولێر زانکۆى ێلاح الدین و زانکۆى کوردستان و زانکۆى پزیشکى هەولێری تێدایە ، بەم زانکۆی ئەهلی لێ دەکرێتەوە .
شارى هەولێر گەرلەگەل سالەکانى پێش (2003)بەراوردى بکەین گەلێک گۆرانکارى بەسەرداهاتوە لە فراوان بوون دا بە هۆى ئەوەى کە ئەوشارە کەوتۆتە ناوچەیەکى دەشتاییەوە ، هەروەها گەلێک بازارو بالەخانەى بەرزى لەسەر شێوازى تازە لێ دورست کراوە .