ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

كۆمپانیای نیم چالاکییەکانی لە کوردستان بەردەوامە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵی ئابووری سێ شەممە, 03 تشرینی یەکەم 2017 10:19
كۆمپانیای نیم تاكە دابەشكاری بەرهەمەكانی كیایە كە لە لە كۆریای باشوور هاوردەی دەكات وەك تاكە بریكاری فەرمی كیا لە شارەكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك و كەركوك و، خۆی ئامادە دەكات بۆ كردنەوەی بنكەیەكی نوێی لە شاری موسڵ.
بنكەكانی نیم پڕفرۆشترین بنكەی فرۆشتنی ئۆتۆمبیلەكانی كیان، چونكە گەرەنتی فرۆشتنی لە كارگە هەیە، هەروەها كەلوپەلی یەدەگی ئەسڵی و خزمەتگوزارییەكانی چاككردنەوەی گشتیی هەیە لەسەر دەستی پسپۆری رێگا پێدراو لەلایەن كۆمپانیای كیا مۆتۆرز، ئەمەش دەبێتە مایەی رەزامەندی هاوبەشەكانی كیا، کە دەكات كڕیاران دڵنیابن لە كوالیتی ماددەكان و كەلوپەلی یەدەكی ئەسڵی.
كۆمپانیای نیم بۆ بازرگانی ئۆتۆمبیل ماوەی چوار ساڵە بەردەوام لە هەرێمی كوردستان بوونی هەیە و هەر لە سەرەتاوە چەندین چالاكی كۆمەڵایەتی و وەرزشی و وشیاركردنەوەی بۆ هاووڵاتیانی پارێزگاكانی هەرێم وەك هەڵمەتەكانی هاتوچۆ بۆ قوتابیان لەبارەی چۆنیەتی پەڕینەوەی لە شەقامەكان و ئەنجامدانی خولی تۆپی پێ بۆ تیپە میللەكان لە هەموو شارەكانی و خولی مەشق بۆ قوتابیانی زانكۆ، سەرەڕای چەندین چالاكی دیكە.
 
لە بنكەكانی چاككردنەوەی نیم پشكنینی ئۆتۆمبیلەكانی كیا دەكرێت بەپێی سیستمێكی ئەلیكترۆنی ورد بۆیە شوێنی كەموكوڕی زۆر بە وردی لە ئۆتۆمبیلەكاندا دەدۆزرێتەوە، لەكاتی پشكنیندا نوێترین ئامێرو كەلوپەلی سەردەم ئەنجام دەدرێت.
ئه‌م بابه‌ته‌ 1960 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌