ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

خێراترین ئۆتۆمبێلی رێنج رۆڤەر گه‌یشته‌ كوردستان

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵی ئابووری دوو شەممە, 04 تشرینی دووەم 2013 16:29

كۆمپانیای "لاند رۆڤەر" ی تایبەتمەند بە دروستكردنی ئۆتۆمبیلی ئاستبەرز شانبەشانی گرووپی كۆمپانیاكانی سەردار، تاكە بریكاری لاند رۆڤەر لە كوردستان، بەشێوەیەكی فەرمی ئۆتۆمبیلی رێنج رۆڤەر سپۆرتی نوێ لە هەموو شتێكدا بۆ یەكەمجار ئاشكرا كرد، كە لەم دواییەدا لە پیشانگەی ئۆتۆمبیلی نیویۆرك ئاشكرا كرا، ئاستبەرزترین ئۆتۆمبیلی پاڵنەری چوارینەیی وەرزشی و خێراترین ئۆتۆمبیلەكانی رێنج رۆڤەر و لە هەمووشیان رێككترە.

لەم رووداوەدا كۆمەڵێك لە گەورە بەرپرسان و كڕیاران و نوێنەرانی دەزگاكانی راگەیاندن ئامادەی بوون و لە نزیكەوە ئاشنای دیزاینی سەردەمیانەی ئۆتۆمبیلی رێنج رۆڤەر سپۆرت بوون و تەواوكەری سێ مۆدێلەكەی پەكیجی رێنج رۆڤەرە.

لەلای خۆیەوە سەردار حەسەن سەرۆكی ئەنجووومەنی گرووپی سەرداری بازرگانی رایگەیاند: شانازی بە ئاشكراكدنی ئۆتۆمبیلی رێنج رۆڤەر سپۆرتی نوێ لە هەموو شتێكدا لە بەرچاوی كڕیارە تایبەتمەندەكانمان و گەورە بەرپرسان لە كوردستان دەكەین. ئۆتۆمبیلی رێنج رۆڤەر سپۆرت یەكێكە لە بەناوبانگترین ئۆتۆمبیلەكانی كوردستان، ئێمەش لەو باوەڕەداین كە بۆچوونەكانی كڕیارەكان تێپەڕ دەكات.

ئه‌م بابه‌ته‌ 2010 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌