ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیە ژمارەیەك لە دەزگاكانی راگەیاندن

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵی ئابووری چوار شەممە, 23 نیسان 2014 09:38
رۆژی 20ی نیسان بە ئامادەبوونی دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و ژمارەیەك لە دەزگاكانی راگەیاندنی بیانی و ناوخۆیی، بە بۆنەی هاتنی ساڵیادی 116 ساڵەی رۆژنامەگەری كوردی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە ژمارەیەك لە دەزگاكانی راگەیاندن.
دارا جەلیل خەیات لە ووتەیەكیشدا ووتی: ئێمە وەك یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان  بە خۆشحاڵییەوە ئەمڕۆ خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشینە ژمارەیەك لە دەزگاكانی راگەیاندن كە لەماوەی رابردوودا بە شێوازێكی جوان رووماڵی هەواڵ و چالاكیەكانی ئێمەیان كردووە، ووتیشی: ئەو دەزگا راگەیاندنانە توانیویانە هەموو خەڵك و بازرگان و وەبەرهێنەران بە هەواڵ و ژمارە ئابوورییەكان ئاشنا بكەن و بەرچاو روونیمان بكەن لە پرسە ئابووری و بازرگانییەكان بۆیە دەست خۆشیتان لێدەكەم و بە هیوام بەو گڕوتینەوە  بەردەوام بن لە كاركردن.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1407 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ چوار شەممە, 23 نیسان 2014 10:10