تۆ لێرەیت: ErbilChamberئابووریياسا ئابووریه كانبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: چوار شەممە, 20 تشرینی یەکەم 2021
چوار شەممە, 20 تشرینی یەکەم 2021 11:04

ئاگادارى

 
كۆنفڕانسى پياوانى كار و وه‌به‌رهێنه‌رانى عێراق و ئيسپانيا له‌ شارى مه‌دريد له‌ رێككه‌وتى 15/12/2021 سازده‌كرێت، هه‌ر خاوه‌ن كۆمپانيا ياخود كارگه‌يه‌ك نيازى به‌شدارى كردنى هه‌يه‌ له‌م كۆنفڕانسه‌، سه‌ردانى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر - به‌شى په‌يوه‌ندييه‌كان بكات.
تێبينى:
- خه‌رجى هه‌ر به‌شداربوويه‌ك (2000) دوو هه‌زار دۆلاره‌ بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ى كه‌  ڤيزه‌يان هه‌يه‌، كه‌ خه‌رجى هاتو چۆى نێو شار و هۆتێل و به‌شداربوون له‌ خۆ ده‌گرێت.
- خه‌رجى هه‌ر به‌شداربوويه‌ك (3000) سێ هه‌زار دۆلاره‌ بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ى كه‌ ڤيزه‌يان نيه‌، كه‌ خه‌رجى هاتو چۆى نێو شار و هۆتێل و به‌شداربوون و مامه‌ڵه‌ى وه‌رگرتنى ڤيزا له‌ خۆ ده‌گرێت.
- دوايين كات بۆ پێشكه‌ش كردن 25/10/2021.
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
رۆژى 20/10/2021 به‌ به‌شدارى چه‌ندين كۆمپانيا و وه‌به‌رهێنه‌ر و بازرگانانى توركيا و وڵاتان پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى ئسته‌نبۆڵ بۆ ته‌كنه‌لۆژياكانى خواردن و خواردنه‌وه‌ سازكرا.
له‌م پێشانگايه‌ شاندێكى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر به‌ سه‌رۆكايه‌تى ئيبراهيم محه‌ممه‌د كانه‌بى جێگرى سه‌رۆكى ژوور و به‌ياوه‌رى جه‌وهه‌ر خدر و فيدائه‌ددين محه‌ممه‌د ئه‌مين ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور به‌شداربوون.
ئه‌م پێشانگايه‌ بۆ ماوه‌ى چوار رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
رۆژى 20/10/2021 شاندێكى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر كه‌ پێكهاتبوون له‌ كه‌مال عه‌زيز، تاهير مه‌ولود، عه‌بدولكه‌ريم مسته‌فا و ماجد جه‌لال ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور به‌شدارييان كرد له‌ پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى ئيسته‌نبۆڵ بۆ پيشه‌سازى له‌ قوتوكراو.
له‌م پێشانگايه‌ به‌ سه‌دان كۆمپانياى توركى و جيهانى به‌رهه‌مه‌كانيان نمايش كردووه‌ بۆ ماوه‌ى چوار رۆژيش به‌رده‌وام ده‌بێت.
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« March 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑