تۆ لێرەیت: ErbilChamberئاگاداریبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 31 تشرینی یەکەم 2016
بە هۆی پاڵپشتی و ئاسانكاری بەردەوام بۆیان لە لایەن ژووری بازرگانی هەولێرەوە لە كردنەوەی پێشانگای بەرهەمەكانی میسری و سەركەوتوویی پێشانگاكە رۆژی 27/10/2016 هەر یەكە لە ئوسامە محی الدین كونسوڵی بازرگانی لە كونسوڵخانەی میسر لە هەولێر و عاصم ئەلشێخ سەرپەرشتیاری گشتی پێشانگاكانی میسری لە دەرەوە سەردانی ژووریان كردو لە لایەن د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور وە هەریەكە لە ئیبراهیم كانەبی جێگری سەرۆكی ژوور،  سەدرەددین كەمال، باقی محەممەد و تاهیر مەولود ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازییان لێكرا.
لەم دیدارەدا جەخت لەسەر پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەرێم و وڵاتی میسر كرایەوە، لە هەمان كاتیشدا جەخت لەسەر بەردەوامی  كردنەوەی پێشانگای لەم جۆرە كرایەوە لە ماوەكانی داهاتوودا.
د. دارا وتی: ئێمە هەمیشە پاڵپشتی هەر لایەنێك دەبین كە بەشدار بێت لە ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی كوردستان، رۆڵی كۆمپانیا میسرییەكانیشی بەرز نرخاند كە بەشداربوونە لەم پێشانگایەو بەرهەمەكانیان هەناردەی بازاڕی كوردستان دەكەن، وە پاڵپشتی بەردەوامی ژووری دەربڕی بۆیان.
لە كۆتایشدا خەڵاتی رێزلێنان لە لایەن لە ئوسامە محی الدین و عاصم ئەلشێخ بەخشرایە سەرۆكی ژوور و ئەندامان لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی ژوور میدالیای یۆبیلی زێرینی دامەزراندنی ژووری بازرگانی هەولێر پێشكەشی هەردوو لە بەڕێزان كرد.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« September 2016 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30    

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑