تۆ لێرەیت: ErbilChamberمەرجی بە ئەندامبوونناسنامه‌ی بازرگان ئه‌رشیفی ماڵپه‌ڕی پێشووسەرۆك و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی كارگێری بەشداری لە كۆربەندی ئابووری دەكەن

سەرۆك و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی كارگێری بەشداری لە كۆربەندی ئابووری دەكەن

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ ئه‌رشیفی ماڵپه‌ڕی پێشوو یەک شەممە, 16 تشرینی دووەم 2008 00:00
رۆژی 15/11/2005 بە ئامادەبوونی ئەدۆلفۆ ئۆرسۆ وەزیری پەرەپێدانی ئابووری و بازرگانی وڵاتی ئیتالیا و بالیۆزی ئیتالیا لە عێرق و وەزیری بازرگانی هەرێم و سەرۆكی یەكێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازیەكانی كوردستان و زیاتر لە 100 بازرگان و خاوەن كۆمپانیای ولاتی ئیتالیا لە شاری هەولێر لە ئوتێل شیراتۆن كوربەندی ئابووری بەرێوەچوو. سەرەتا بالیۆزی ئیتالیا روونی كردەوە كە لای هیچ كەسێك شاراوە نیە كە كوردستان بەشێكی جیاوازی عێراقە لە رووی ئابووری و بازرگانی و لایەنەكانی تر. هەروەها بە فەرمی بانگێشتی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كر بۆ بەشداریكردن لە پێشانگای بازرگانی لە شاری میلانۆ بۆ ئەوەی ئەم بەشداریكردنە ببێتە پردێكی پەیوەندی بازرگانی. هەروەها دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازیەكانی كوردستان ووتەیەكی پێشكەش كرد و تیشكی خستە سەر دەفەتەكانی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان و ئەم كۆربەندەی بە سەرەتایەكی زۆر بەهێز وەسف كرد كە لە داهاتوودا رەنگدانەوەی گرنگی بازرگانی و ئابووری دەبێت لە هەرێمەكەماندا. وڵاتی ئیتالیا تا ئێستا دوو پێشانگای تایبەتی لە شاری هەولێر سازكردووە، ئێستا زۆر بەچری كار بۆ وەبەرهێنان دەكات لە هەرێمی كوردستان.
ئه‌م بابه‌ته‌ 2611 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« February 2021 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑