تۆ لێرەیت: ErbilChamberمەرجی بە ئەندامبوونناسنامه‌ی بازرگان ئه‌رشیفی ماڵپه‌ڕی پێشووپێشوازیكردن لە شاندی كۆمپانیایەكی ئەمریكی تایبه‌ت به‌ دروستكردنی پەیوەندی بازرگانی

پێشوازیكردن لە شاندی كۆمپانیایەكی ئەمریكی تایبه‌ت به‌ دروستكردنی پەیوەندی بازرگانی

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ ئه‌رشیفی ماڵپه‌ڕی پێشوو یەک شەممە, 07 کانونی یەکەم 2008 00:00
رۆژی یەك شەممە 7/12/2008 سەرۆك و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی كارگێری ژوور پێشوازیان كرد لە شاندێكی كۆمپانیای (United States Trade Wall inc) كە كۆمپانیایەكی تایبەتە بە دروستكردنی پەیوەندی لە نێوان بازرگان و پیشەساز و كۆمپانیا ئەمریكیەكان لەگەل جیهانی دەرەوە. شاندی میوان پێك هاتبوو لە سادێنس ئۆلیڤەر و ماركوس دانو و جوامێر رەشید بەرێوەبەری پرۆژەكانی دەرەوە. لە دانیشتنێكدا شاندی میوان مەبەستی سەردانەكەیان بۆ كوردستان روون كردەوە كە بریتیە لە پەیداكردنی بریكار بۆ چەند كۆمپانیایەكی ئەمریكی لە كوردستان، وە ئەم سەردانەشیان بۆ ژوور دروستكردنی پەیوەندیە و هێمایەكە بۆ سەرنجراكێشانی كۆمپانیا ئەمریكیەكان بۆ ئەوەی متمانەی زیاتر بە كارەكانی ئەو كۆمپانیایە بكەن و سەردانەكە ببێتە بەلگەنامەیەك بۆ كۆمپانیاكەیان كە بە كردەیی سەردانی كوردستانی كردووە و بەجدی هەول بۆ جێبەجێكردنی كارەكانی خۆی دەدات. دواتر دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن لە كارەكانیاندا لە كاتێكدا كە كوردستان پێویستی زۆری بە دروست كردنی ئەو جۆرە پەیوەندیانە هەیە و وتی هەلسانی كۆمپانیای ناوبراو بە كارێكی وا بە شێوەیەكی یاسایی و بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندی هەردوولا بكات كارێكی زۆر گرنگە بۆ گەشەدان بە پەیوەندی ئابووری و بازرگانی لە نێوان ئەمریكا و هەرێمی كوردستان.
ئه‌م بابه‌ته‌ 2592 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« January 2011 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
          1 2
3 4 5 6 7 8 9
10 11 12 13 14 15 16
17 18 19 20 21 22 23
24 25 26 27 28 29 30
31            

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑