تۆ لێرەیت: ErbilChamberمەرجی بە ئەندامبووننوسینگه‌ی خانووبه‌ره‌ئه‌رشیفی ماڵپه‌ڕی پێشووشاندێکى بازرگانى ئەلمانیا زانیارى لەسەر میکانیزمى کارکردن لە هەرێمى کوردستان کۆدەکەنەوە

شاندێکى بازرگانى ئەلمانیا زانیارى لەسەر میکانیزمى کارکردن لە هەرێمى کوردستان کۆدەکەنەوە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ ئه‌رشیفی ماڵپه‌ڕی پێشوو سێ شەممە, 17 ئایار 2011 02:47
رۆژى 15/5/2011 دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور پێشوازى لە شاندێکى بازرگانى ئەلمانیاى فیدرال
رۆژى 15/5/2011 دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور پێشوازى لە شاندێکى بازرگانى ئەلمانیاى فیدرال کرد کە بە مەبەستى کۆکردنەوەى زانیارى لەسەر هەرێمى کوردستان بە گشتى و میکانیزمى کارى کۆمپانیا و سەرمایەگوزارى بە تایبەتى سەردانى هەرێمى کوردستانیان کردبوو.
لە کۆبونەوەیەکى فراواندا کە سۆران ئەبوبەکر عەزیز جێگرى سەرۆکى ژوور ئامادەبوو، سەرۆکى ژوور لە وتەیەکیدا بە شێوەیەکى گشتى باسى ژوور و هەرێمى کوردستانى بۆ ئامادەبوان کرد و تەئکیدى لەسەر تواناى دارایی و بەشى هەرێمى کوردستان لە بودجەى عێراق و تواناى بەرهەمهێنانى نەوتى هەرێمى کوردستان بە جیهانى دەرەوە لە دابینکردنى پێداویستیەکانى بە شێوەیەکى گشتى کرد و ئاماژەى بە دەرفەتى کار و شیاوی خاکى کوردستان بۆ کشتوکاڵ و پیشەسازى و گەشتیارى کرد بە مەبەستى ئەوەى شاندى ئەلمانیا کە لە نوێنەرى زیاتر لە (16) کۆمپانیاى جۆراوجۆر لەو بوارانەدا پێک هاتبوو بتوانن بایەخ بە سەرمایەگوزارى بە لایەنێک لەو لایەنانە بدەن، هەروەها میکانیزمی کارکردن و یاساى وەبەرهێنان و پالپشتى حکومەتى بۆیان شى کردەوە، سەرۆکى شاندەکە پرۆفیسۆر (راندولف روندشتوک) جێگرى سەرۆکى کۆمەلەى دۆستایەتى عەرەبى ئەلمانى (BDI) لە وتەیەکدا تیشکى خستەسەر پەیوەندى لەمێژینەى ئەلمانیا و ولاتە عەرەبیەکان بە شێوەیەکى گشتى و عێرا ق بە تایبەتى هەروەها وتى کۆمپانیا ئەلمانیەکان دەبوایە زووتر دەست بە کارى زۆر بکەن لە عێراقدا بەلام وا دیارە زیاتر بیریان لە پایتەختى عێراق و کارى سەرانسەرى لە عێراقدا کردبێتەوە و هەواڵەکانى عێراق و بارى خراپى ئاسایش بە شێوەیەکى گشتى لە عێراق واى کردووە کە نەتوانن ئەو بریارە بدەن بەلام دواتر بەهۆى ئەوەى کە لە هەرێمى کوردستان سەقامگیرى سیاسى هەیە و زەمینەى لەبار بۆ کارکردن هەیە دیارە ئامادەیی کارکردن لە لاى کۆمپانیا ئەلمانیەکان دروستبووە بە تایبەتى لە سەرئاستى کۆمانیا ناوەندى و بچوکەکان، هەروەها وتى ئەم سەردانە بۆ کۆکردنەوەى زانیارى ئەنجامدراوە.
لە پاشان ئەندامانى شاندەکە چەندین پرسیاریان خستەروو لە لایەن جێگرى سەرۆکى ژوور وەلامیان درایەوە.
شایەنى باسە، ئەو شاندە بازرگانیەى ئەلمانیا بە هەماهەنگى نێوان کۆمەڵەى دۆستایەتى عەرەبى ئەلمانى (DAFG) و رێکخراوی ئابوورى (بڤاریا) ى ئەلمانیا رێکخرابوو.

almani.jpg
ئه‌م بابه‌ته‌ 2806 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2021 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30    

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑