ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

سەرۆکى ژوور لە چاوپێکەوتنێکى ئاژانسى هەواڵى فرانس پرێسدا : بارى ئارامى کوردستان و حەزى خەڵک بۆ ئاوادانکرنەوە ئەو پێشکەوتنە بەرچاوەى لێ بەرهەم هاتووە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ ئه‌رشیفی ماڵپه‌ڕی پێشوو سێ شەممە, 13 تشرینی دووەم 2007 00:00
ڕۆژى سێ شەممە بەروارى 13/11/2007 بەڕێز (دارا جلیل خەیات) سەرۆکى ژوور لە وەڵامى چەند پرسیارێکى (میکائیل ماوتۆت) ى پەیامنێرى ئاژانسى هەواڵى فرانس پرێسدا هۆکارى ئەو پێشکەوتن و گۆڕانکاریانەى کە کوردستان بە خۆیەوە بینیوە گەڕاندەوە بۆ ئەو بودجەیەى کە بۆ حکومەتى هەرێم تەرخانکراوەو حەزى خەڵکى کوردستان بۆ ئاوەدانکرنەوەى وڵاتەکەمان و ئەو بارە ئارام و سەقامگیرەى کە حکومەتى کوردستان بۆ هەرێمەکەمان دابینى کردووە،وە هەر لەو چاوپێکەوتنەدا داواى کرد کە بازرگانان و سەرمایەدارانى جیهانى دەتوانن بێن کار لە سەر سروشتى پڕ بەرهەمى کوردستان بکەن بە مەبەستى وە بەرهێنان وە ئاماژەى بەیاساى ژمارە چوارى وەبەرهێنان کردو بە هاندەر وەسفى کرد بۆ ئەوەى وەبەرهێنەرە بیانیەکان زیاتر ڕوو لە کوردستان بکەن.
ئه‌م بابه‌ته‌ 2544 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌