تۆ لێرەیت: ErbilChamberمەرجی بە ئەندامبووننوسینگه‌ی خانووبه‌ره‌ئه‌رشیفی ماڵپه‌ڕی پێشووئەنجومەنى ژوور بەشدارى لە ئاهەنگى فەرمى پێشکەش کردنى ئەجینداى کارى کوردستان دەکات

ئەنجومەنى ژوور بەشدارى لە ئاهەنگى فەرمى پێشکەش کردنى ئەجینداى کارى کوردستان دەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ ئه‌رشیفی ماڵپه‌ڕی پێشوو پێنج شەممە, 15 تشرینی دووەم 2007 00:00
ئێوارەى ڕۆژى پێنج شەممە بەروارى 15/11/2007 بە بەشدارى سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجومەنى ژوور ڕێکخراوى (cipe )ئەجینداى کارى کوردستانى پێشکەش بە حکومەتى هەرێمى کوردستان کرد ئەم ئەجێندایە لە لایەن ڕێکخراوى (cipe) بە هاوکارى (26)رێکخراوى ئابوورى و پیشەیى ئامادە کراوە و باس لە کێشەو گرفتى (12) کەرتى ئابوورى دەکات ڕێگە چارەو پێشنیار بۆ بنبڕ کردنیان لە خۆ دەگرێت لەو ئاهەنگەدا (دارا جلیل خەیات) سەرۆکى یەکێتى ژوورەکانى بازرگانى کوردستان وتەیەکى پێشکەش کردو تێیدا ئاماژەى بە گرنگى ئەو ئەجێندایەدا لە بەرەو پێشبردنى ئابوورى کوردستان و داواى لە سەرۆکایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان کرد کە بە بایەخەوە بڕوانێتە ناوەڕۆکى ئەو ئەجێندایەو لە بەرچاویان بگرێت لە دەرکردنى بڕیاردا لە هەمانکاتیشدا داواى دەرکردنى چەن پڕۆژە یاسایەکى کرد کە بگونجیت لە گەڵ سیستەمى بازاڕى ئازاد تا ببێتە هاندەرێک بۆ بازرگان و وەبەر هێنەران بۆ سەرمایە گوزارى کردن ، دواتریش سوپاس و پێزانینى خۆى ئاڕاستەى حکومەتى هەرێمى کوردستان کرد بە هۆى ئەو دەرفەتانەى ڕەخساندوویەتى بۆ نوێنەرانى کەرتى تایبەت بە گشتى بۆ وەرگرتنى ڕاوبۆچوونەکانیان بۆ چارەسەر کردنى ئەو کێشەو گرفتانەى ئاستەنگن لە بەردەم بەرەو پێش بردنى ئابوورى کوردستان وە لە کۆتایشدا دەست خۆشى کرد لە ڕێکخراوى (cipe)بۆ ئەو دەست پێشخەریەى کردوویەتى و لە هەموو ئەو ڕێخراوو شارەزایانەى ڕۆڵیان لە ئامادەکردنى ئەو ئەجێندایەدا هەبووە.....
ئه‌م بابه‌ته‌ 2593 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« December 2013 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
            1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30 31          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑