ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ژوور شوێنی پێویست بۆ سازكردنی وۆرك شۆپێكی وەزارەتی كار دابین دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ ئه‌رشیفی ماڵپه‌ڕی پێشوو شەممە, 15 تشرینی دووەم 2008 00:00
لە چوارچێوەی بەرنامەی هاریكاری و هەماهەنگی كردن لەگەل دام و دەزگا حكومی و مەدەنیەكاندا رۆژی یەك شەممە 9/11/2008 بە ئامادەبوونی دلشاد محمد قادر وەزیری كاروباری كۆمەلایەتی و دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور و ژمارەیەك لە ئەندمانی ئەنجوومەنی كارگێری ژوور وۆرك شۆپێك دەربارەی (دووەمین گفتوگۆكردن لەسەر كۆپیكراوێكی رێبەری رێكخراوی كاری نێودەولەتی تایبەت بە عێراق) لە بارەگای ژوور سازكرا،كە لە لایەن رێكخراوی (UNOPS) و رێكخراوی كاری نێودەولەتی (ILO) سازكرابوو، خوولەكە ماوەی پێنج رۆژی خایاند و (15) كارمەندی وەزارەت بەشداریان لەو خولە دا كردبوو.
ئه‌م بابه‌ته‌ 3686 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌