رۆژى 23/11/2010 لە بارەگاى ژوور دارا جەلیل خەیات بە ئامادەبوونى ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور پێشوازى لە شاندێکى بازرگانى سوید کرد و لە پاشان لە هۆڵى کۆبونەوەکان بە بەشدارى ژمارەیەک لە بازرگانانى هەولێر کە لە لایەن ژوورەوە بانگهێشت کرابوون کۆبونەوەیەکى فراوان بەرێوەچوو.
سەرەتا دارا جەلیل خەیات لە وتەکەیدا ئاماژەى بە یاساى وەبەرهێنان و دەرفەتەکانى کارکردن لە کوردستان کرد و هەروەها هەلوێستى ولاتى سوێدى لە بەرامبەر خەڵکى کوردستان و ساتە ناخۆشەکاندا بەرز نرخاند و ئامادەیی هەرێمى کوردستانى بۆ وەبەرهێنانى سویدى و بەرهەمەکانى سویدى خستەروو، لە پاشان دەرفەت درایە شاندى میوان، کە خۆیان و کاروچالاکى و کۆمپانیاکانیان بناسێنن بە مەبەستى ئاشناکردنى بازرگانانى ئامادەبوو بە کارەکانیان، دواتر چەند کۆبونەوەیەکى دووقۆڵى لە نێوانیاندا ئەنجامدرا