ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

عێراق دەیەوێت ببێتە ئەندام لە رێكخراوی بازرگانی جیهانی WTO

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 28 نیسان 2015 08:47
رۆژی 25/4 لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و د. ئامانج رەحیم راوێژكاری یاسایی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و نوێنەری چەند وەزارەتێك و ئەو لایەنی پەیوەندیدار بەم بابەتە لەگەڵ شاندێكی حكومەتی عێراقی فیدراڵ كە پێكهاتبوون لە نوێنەری چەند وەزارەتێك كۆبوونەوە.
كۆبوونەوەكە زیاتر بۆ لێكتێگەیشتن و هەمواركردنەوەی هەر یاسایەك بوو بۆ ئەوەی تەواوبكرێت و كە بگونجێت لەگەڵ یاساكانی رێكخراوی بازرگانی جیهانی بۆ ئەوەی فایلی بوون بە ئەندام لەم رێكخراوە پێشكەش بكرێت.
شایانی باسە رۆژانی 26 و 27/4 لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر كۆبوونەوەكان بەردەوام بوون و لە كۆتایشدا لە لایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانی بەشداربوو لە كۆبوونەوەكە كۆنووسی كۆتایی لە لایەن لایەنە پەیوەندیدارەكان پەسەند كرا.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1669 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ سێ شەممە, 28 نیسان 2015 10:05