تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵشاندێكی ژووری بازرگانی بەشداریان لە كۆنگرەی پۆلەند-ئەرەبیا كرد

شاندێكی ژووری بازرگانی بەشداریان لە كۆنگرەی پۆلەند-ئەرەبیا كرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 18 ئایار 2015 10:31
شاندێكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر كە پێكهاتبوون لە بەڕێزان ئیبراهیم سۆفی جێگری یەكەمی سەرۆكی ژوور و سالار جەلال و سەركەوت جەمال وە فیدائەددین گەردی ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور، رۆژی 12ی ئایار لە شاری ووچ لە پۆڵەندا بەشدارییان لە كۆنگرەی پۆلەند-ئەرەبیا كرد.
كۆنگرەكە سێ رۆژی خایاند، لە رۆژی یەكەمدا ووتەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر خوێندرایەوە، رۆژی دووەم لە لایەن شاندی بازرگانی هەولێر پەنەلێكیان بۆ بەشداربووانی كۆنگرەكە سازكرد كە باسی لە رەوشی ئابووری و وەبەرهێنان دەكرد لە هەرێمی كوردستان لە كۆتایی رۆژی كۆنگرەكە لۆگۆی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پێشكەش بە سەرۆكی ژووری بازرگانی شاری ووچ كرا.
شایانی باسە لەم كۆنگرەیە ئاڵای هەرێمی كوردستان شان بە شانی ئاڵای ووڵاتانی بەشداربووی كۆنگرە لەسەر باڵاخانەی شوێنی كۆنگرەكە دانرابوو.
دواتر شاندی ژوور سەردانی باڵیۆزخانەی عێراقیان كرد لە پۆڵەندا، لە لایەن ئەسعەد سولتان باڵیۆزی عێراق لە پۆڵەندا پێشوازییان لێكرا، ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هەموو هاوكارییەك.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1612 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ دوو شەممە, 18 ئایار 2015 10:58

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« March 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑