تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵهەرێم پەرە بە پەیوەندییە بازرگانیەكانی دەدات لەگەڵ بولگاریا

هەرێم پەرە بە پەیوەندییە بازرگانیەكانی دەدات لەگەڵ بولگاریا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 25 ئایار 2015 11:12
بە مەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانیەكان لە گەڵ ووڵاتی بولگاریا شاندێكی بازرگانانی هەرێمی كوردستان سەردانی ئەو ووڵاتەیان كردو چەندین دیدار و كۆبوونەوەیان ئەنجامدا.
شاندی هەرێم بە سەرۆكایەتی ئەحمەد عەبۆ جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دهۆك بە یاوەری بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و بەڕێوبەری گشتی ژووری هەولێر پێك هاتبوون.
سەردانەكە 4 رۆژی خایاند لە 11-14/5/2015، لە رۆژی یەكەم سەردانی هەرێمی باشووری بولگاریایان كرد و لە شاری فاسكۆڤۆ لە لە لایەن سەرۆكی ژووری بازرگانی ئەو شارە پێشوازییان لێكرا و كۆبوونەوەیان ئەنجامدا پەرەپێدانی ژوورە بازرگانیەكانی هەرێم و ژووری فاسكۆڤۆ تاوتوێ كرا.
لە دووەم رۆژی سەردانەكەیاندا، سەردانی شاری دیمترۆڤ گرادیان كردو بە ئامادەبوونی دەزگا راگەیاندنەكانی ئەو ووڵاتە لە لایەن جێگری پارێزگاری ئەو شارە و چەند خاوەن كۆمپانیایەك پێشوازیان لێكرا، لە كۆبوونەوەیەك هاتنی كۆمپانیا بولگاریەكان بۆ هەرێم پەرەپێدانی ئاستی بازرگانی تاوتوێ كرا.
هەر هەمان رۆژ سەردانی شاری فێرملیان كردو لە لایەن سەرۆكی رابیتەی پیاوانی كاری فێرملی پێشوازییان لێكرا.
لە 13/5/2015 شاندی هەرێم سەردانی لە شاری پڤرۆمای یان كردو بە جیا لەگەڵ پارێزگار و سەرۆكی ژووری بازرگانی ئەو شارە دیداریان ئەنجامدا.
هەر هەمان رۆژ سەردانی شاری سادوفۆیان كرد و لە لایەن بەڕێوبەری شارەوانی سادوفۆ و سەرۆكی دامەزراوەی لێكۆڵینەوەی تۆو بە جیا پێشوازییان لێكرا و دیداریان ئەنجامدا.
لە دوایین رۆژی سەردانەكەیاندا لە شاری سۆفیا لەگەڵ  یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی بولگاریا كۆبوونەوە و پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و چۆنیەتی بەشداری كردنی كۆمپانیا بولگاریەكان لە ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی كوردستان تاوتوێ كرا.
پاشان بە جیا سەردانی هەریەك لە باڵیۆزی عێراق لە بولگاریا و سەردانی وەزارەتی ئابووری و ووزەی بولگاریایان كرد.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1564 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑