ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ژوور دەبێتە یەكێك لە سپۆنسەرەكانی (دیداری نێودەوڵەتی سینەمایی دژ بە تیرۆر)

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 04 شوبات 2016 10:07
 
لە درێژەی كارو چالاكیەكانیدا و لە چوارچێوەی بەرنامەی هاوكاری كردنی و پشتگیری كردنی دەزگا و ناوەند و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، لەسەر داوای كۆمپانیای (Golden Art) كە هەڵدەستێ بە سازكردنی دیداری نێودەوڵەتی لە ژێر دروشمی سینەمای دژ بە تیرۆر، ژوورەكەمان بڕیاریدا ببێت بە یەكێك لە سپۆنسەرانی سازكردنی ئەو دیدارە بە مەبەستی هاندانی زیاتری هونەرمەندان و سینەماكاران بۆ بەردەوام بوون لە بەرجەستە كردنی تواناكانیان لە پێناو خزمەت كردنی هەرێمی كوردستان لەو بارو دۆخە سەختەدا، بە هیوای سەركەوتن بۆ ئەو دیدارە و بەردەوامی رەوڕەوەی كاری سینەمایی و سەرجەم كارە هونەرییەكانی تر، لە پاڵ ئەوەشدا ژوورەكەمان تەئكید لەسەر پاڵپشتی كردنی ئەو كارانەی كە بە پەسەندی دەزانێت و بە پێ ی توانای ئێستای خۆی دەكاتەوە.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1410 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌