ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

هەرێمی كوردستان و شانشینی مەغریب پەرە بە پەیوەندییە بازرگانیەكانیان دەدەن

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 03 ئازار 2016 09:36
هەرێمی كوردستان و شانشینی مەغریب پەرە بە پەیوەندییە بازرگانیەكانیان دەدەن
 
رۆژی 2/3/2016 شاندێكی باڵیۆزخانەی عێراق لە شانشینی مەغریبی عەرەبی بە سەرۆكایەتی بۆتان دزەیی راوێژكاری باڵیۆز سەردانی ژووریان كرد و لە لایەن د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازییان لێكرا.
لە دانیشتنێكدا باس لە بارودۆخی ئابووری ناوچەكە و پەرەپێدانی ئاستی بازرگانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی مەغریب كرا.
سەرۆكی شاندی میوان رایگەیاند: ئێمە وەكو باڵیۆزخانەی عێراق لە وڵاتی مەغریب ئارەزوو دەكەین شاندێكی بازرگانی هەرێمی كوردستان سەردانی مەغریب بكەن بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانیەكان، ئێمەش وەكو باڵیۆزخانە ئامادەین بۆ رێكخستنی دیدار لەگەڵ ژوورە بازرگانیەكان و خاوەن كارانی مەغریب.
لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی ژوور وێڕای سوپاس و دەست خۆشی، ئامادەیی دەربڕی كە لە ماوەی داهاتوو وەكو شاندێكی بازرگانی لەسەر ئاستی هەرێم سەردانی مەغریب بكەن و بتوانن لەرێگەی ئەم سەردانەوە پەیوەندی بازرگانی ببەستن لەگەڵ ژوورە بازرگانیەكان و خاوەن كارانی مەغریب.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1219 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌