ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ئەنجومەنی ئەمیندارانی پەیمانگای كوردستان (KIOD) یەكەمین كۆبوونەوەی ئەنجامدا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 13 نیسان 2016 07:26
رێككەوتی 4/4/2016 یەكەمین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئەمیندارانی پەیمانگای كوردستان بۆ راهێنان Kurdistan Institute of Directors (KIOD)  كە پێكهاتەیەكی نوێ یە بۆ پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری راوێژكاری بۆ كۆمپانیاكان و ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی كۆمپانیاكان وە بەرزكردنەوەی ئاستی كارگیرَی بۆ پیاوان و ژنانی خاوەن كار بە ئامانجی باشتركردنی ئاستی كۆمپانیاكان و بەهێزكردنی چالاكیەكانیان وە هەڵسوكەوت كردن لەگەڵ ئەو مەترسیانەی كە توشیان دەبێت، وە كارلێكردنیان لەسەر ئابووری و پەیوەندییەكانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەكان لە چوارچێوەی كارەكانیان.
بۆ ئەم مەبەستە د. ئەمیرە سەعید عەجاج لێپرسراوی بەرنامەی پەرەپێدانی كۆمپانیاكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا لە رێكخراوی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی سوپاسی ژووری بازرگانی هەولێری كرد لە هەمان كات دا سوپاسی سەرۆكی ژووری كرد كە رۆلێكی كاریگەری هەبووە لە خزمەتكردنی كۆمەڵگای كار لە هەولێر و هەرێمی كوردستان و دامەزراندنی ئەم پەیمانگایە، لە هەمان كات دا سوپاسی ژووری كرد كە بەشداربووە لە پێكهێنانی ئەم پەیمانگایەو دابینكردنی نوسینگەیەك لە باڵاخانەی ژوور بۆ ئەم پەیمانگایە.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1517 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ پێنج شەممە, 14 نیسان 2016 13:10