ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

سەرۆكی ژوور پێشوازی لە سەرۆكی شارەوانی هەولێر دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 17 نیسان 2016 06:48
رۆژی پێنجشەممە رێككەوتی 14/4/2016 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور بە ئامادەبوونی بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازیان لە سامان محەممەد بلباس سەرۆكی شارەوانی هەولێر كرد.
لە دیدارێكدا چەند پرسێكی تایبەت بە كەرتی پیشەسازی تاوتوێ كرا، هەروەها باس لە گرنگترین ئەو گۆڕانكاری و پێشهاتانەی بۆ هەمان كەرت كە شارەوانی هەولێر بەرنامەی بۆ داڕشتووە كرا.
هەر لەم دانیشتنەدا باس لە چەند كەرتێكی تر كرا كە پێویستە پەرەیان پێبدرێت بە تایبەت كەرتی كشتوكاڵی، كە داهاتی باشیان دەبێت بۆ ناوخۆ.
لە هەمان كات دا پتەوكردنی پەیوەندییەكان و زیاتركردنی هەماهەنگی نێوان ژوور و شارەوانی هەولێر تەئكیدی لەسەر كرایەوە بۆ خزمەتكردنی زیاتری كۆمەڵگا و بەتایبەت كەرتی پیشەسازی.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1571 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌