ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

شاندێكی پاشكۆی بازرگانی بالیۆزخانەی كۆریا لە بەغدا سەردانی ژوور دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 07 ئاب 2008 00:00
رۆژی یەك 7/9/2008 شەممە شاندێكی پاشكۆی بازرگانی بالیۆزخانەی كۆریا لە بەغدا كه‌ پێك هاتبوو له‌ (تای سیك چۆی ) به‌رپرسی پاشكۆی بالوێزخانه‌ و (یونجو كۆ ) سه‌رۆكی ئۆفیسی هه‌ولێری بالوێزخانه‌ سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێریان كرد لە لایەن سەرۆك و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی كارگێری ژوور پێشوازیان لێكرا. لە كۆبوونەوەیەك دا جگە لەوەی دروست كردنی پەیوەندی بازرگانی لە نێوان هەردوو لادا تاووتوێ كرا، شاندەكە ئاماژەیان بەوەدا كە بۆ یەكەم جار ولاتی كۆریا بەشداری لە پێشانگای نێودەولەتی هەولێر دەكات لە رێگەی كۆمپانیای LG و پاشكۆی بازرگانی بالیۆزخانەی كۆریا لە بەغدا كە لە 15/10/2008 لە شاری هەولێر سازدەكرێت، هەروەها شاندەكە ئاماژەشیان بەوەدا كە ئەوان دەتوان لە بالیۆزخانەی كۆریا ئاسانكاری بۆ بازرگانانی كوردستان بكەن بۆ وەرگرتنی ڤیزە و بەشداریكردنیان لە پێشانگاكانی كۆریا. لە كۆتاییدا سەرۆكی ژوور هیوای خواست كە لە داهاتوودا ولاتی كۆریا بتوانێت پێشانگای تایبەت بە خۆشی بكاتەوە لە كوردستان.
ئه‌م بابه‌ته‌ 1249 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌