ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

شاندێکى سویسرى بە مەبەستى دیراسەکردنى دامەزراندنى بانکێکى بازرگانى سەردانى ژوور دەکەن

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 29 تشرینی یەکەم 2008 00:00
رۆژى چوارشەممە بەروارى 29/10/2008 سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى هەولێر پێشوازیان کرد لە شاندى ValartisGroup ى دارایى سویسرى کە پێک هاتبوو لە ( پاتریک براندل ) سەرۆکى ValartisBank و ( ئیڤانا میلیچکۆڤیچ ) بەرێوەبەرى ValartisGroup و ( ئۆرلیک دیبۆ ) لە کۆمپانیاى Debondo. پاش بەخێرهاتنیان لە لایەن سەرۆکى ژوورەوە ، شاندەکە مەبەستى سەردانەکەیان روون کردەوە کە دیراسەکردنى دامەزراندنى بانکێکى بازرگانیە لە هەرێمى کوردستان. پاشان دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور پێشکەشکردنى هەر جۆرە هاوکاریەکى دووپاتکردەوە و رێنمونى کردنى شاندەکەى بە ئەرکى سەر شانى ژوور زانى و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.
ئه‌م بابه‌ته‌ 1133 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌