ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ژوور : سازکردنی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی فراوان بۆ شاندی به‌ریتانی

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 02 تشرینی دووەم 2008 00:00
بە ئامادەبوونی دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور و ئەندامانی ئەنجوومەنی كارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پێشوازی لە شاندێكی كۆمپانیا و بازرگان و پیشەسازانی بەریتانیا كرا كە ماوەی چەند رۆژێكە ئەم شاندە بە یاوەری بەیان سامی عەبدولرەحمان و لەسەر داوای حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی كوردستانیان كردووە.، شان بە شانی ئەو پێشوازیكردنە ژوور كۆبوونەوەیەكی فراوانی بۆ شاندەكە سازكرد بە بانگێشتكردنی ژمارەیەك لە خاوەن كۆمپانیا و بازرگانانی هەولێر بە مەبەستی یەكتر ناسین و دروستكردنی پەیوەندی، لە میانەی ئەو كۆبونەوەیە هەریەك لە ئەندامانی شاندی میوان خۆیان و كۆمپانیاكانی خۆیان بە ئامادەبوان ناساند و باسیان لە كار و خزمەت و بەرهەمەكانیان كرد و دواتر لەگەل ئەو بازرگان و پیشەسازانەی كە ئامادەن سوود لە بەرهەم و خزمەتەكانیان وەربگرن گفتووگۆیان كرد و راوو بۆچوونەكانیان بۆ یەكتری خستەروو.
ئه‌م بابه‌ته‌ 1486 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌