ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

وەزارەتى کشتوکال پلانى ستراتیژى کەرتى کشتوکال ئامادەدەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 27 کانونی دووەم 2009 00:00
بەرێوەبەرایەتى گشتى پلان و بەدواداچوون سەر بە وەزارەتى کشتوکال رۆژانى 27-28/1/2009 لە هۆلى شەهید مامۆستا سەعد بە مەبەستى تاووتوێ کردنى پلانى ستراتیژى کەرتى کشتوکال لە هەرێمى کوردستان کۆنگرەیەک بە ئامادەبوونى سەرۆکایەتى پەرلەمان و نوێنەرانى وەزارەت و دەزگا حکومى و مەدەنیە پەیوەندیدارەکان و چەندین پەرلەمانتار و کەسایەتى ئابوورى و بازرگانى سازکرد. پلانەکە لە توێى کتێبێکدا کە لە (160) لاپەرە پێک هاتووە ماوەکەى پێنج سالە و لە سالى 2009 دەست پێدەکات تا کۆتایى سالى (2013) بە نوێنەرایەتى ژوورى بازرگانى هەولێر و یەکێتى ژوورەکانى بازرگانى هەرێم عبدالملیک و عبدالواحد تەها بەرپرسى راگەیاندن و پەیوەندیەکانى ژوور بەشداریان لە کۆنگرەکەدا کرد
ئه‌م بابه‌ته‌ 2133 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌