تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵیەکێتى ژوورەکانى بازرگانى و پیشەسازى کوردستان پرۆتۆکۆلێکى پەیوەندى لەگەل ژوورى بازرگانى و پیشەسازى لیموج ئیمزا دەکات

یەکێتى ژوورەکانى بازرگانى و پیشەسازى کوردستان پرۆتۆکۆلێکى پەیوەندى لەگەل ژوورى بازرگانى و پیشەسازى لیموج ئیمزا دەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 01 شوبات 2009 00:00
ئێوارەى رۆژى یەکشەممە 1/2/2009 لە بارەگاى ژوور بە ئامادەبوونى هەریەک لە فریدریک تیسۆ قونسولى فەرەنسا لە هەولێر و سوارە عزیز نوێنەرى وەزیرى بازرگانى هەرێم و عەزیز ابراهیم بەرێوەبەرى گشتى بازرگانى پرۆتۆکۆلێکى پەیوەندى بازرگانى و پیشەسازى لە نێوان دارا جەلیل خەیات سەرۆکى یەکێتى ژوورەکانى بازرگانى و پیشەسازى هەرێمى کوردستان و جان بیر لیمۆزان سەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى لیمۆج کە شارێکى فەرەنسایە ئیمزاکرا، بە مەبەستى هاوکارى و هەماهەنگى یەکترى لە پێناو خزمەت گەیاندن بە بەرژەوەندى بازرگان و پیشەسازانى هەردوولا لە بوارى سەفەر و پەیوەندى و گۆرینەوەى زانیارى لە چوارچێوەى کردنەوەى ئۆفیسى پەیوەندى لە ژوورەکانیاندا بۆ راپەراندنى کارە پەیوەندیدارەکانیان لە رێگەى ئەنجوومەنێکى هاوبەشدا کە بۆ ئەو مەبەستە پێک دەهێنرێت، سەرەراى ئەوەى ئەم پەیوەندیە لە هەموو بوارەکاندا دەبێت بەلام زیاتر گرنگى دەدات بە کشتوکال و پیشەسازى کشتوکالى و بەیتەرە و خوێندنى بالا. دواى ئەوەى هەریەک لە دارا جەلیل خەیات و جان بیر لیمۆزین باسیان لە گرنگى ئیمزاکردنى ئەو پرۆتۆکۆلە کرد و جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەم پرۆتۆکۆلە جیاوازیەکەى لەوە دایە کە بە خێرایى دەچێتە مەیدانى جێبەجێکردنەوە. فریدریک نیسۆ قونسولى فەرەنسا لە هەولێر لە وتەیەکدا وتى ئامادەبوونى ئێمە لەو بۆنەیەدا تەئکید کردنە لەسەر پشتگیرى کردنى حکومەتى فەرەنسا هەول دەدرێت کە ئەنجوومەنێکى ئابوورى هاوبەش پێک بهێنن بۆ بەرێوەبردنى کارەکانیان و چارەسەرکردنى ئەو گرفتانەى روودەدات
ئه‌م بابه‌ته‌ 826 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« March 2017 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30 31    

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑