ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

سیمینارێك دەربارەی (ISO)لە ژوور سازكرا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 30 ئایار 2016 06:56
رێكخراوی (معا لحمایە الانسان والبیئە) وە كۆمپانیای ستانداردی نێودەوڵەتی بە هاوكاری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، رۆژی 23/5/2016 لەهۆڵی كتێبخانەی ژووری بازرگانی هەولێر سیمینارێكیان لەسەر ISO 26000, ISO 9000 سازكرد.
بە ئامادەبوونی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری ژینگە و سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور وە ژمارەیەك لە خاوەن كۆمپانیا و بازرگانان و بەڕێوبەرانی پەیوەست بەم بوارە ئامادەی بوون.
لە سەرەتای دیدارەكەدا سەرۆكی ژوور دەست خۆشی لە رێكخەرانی ئەم سیمینارە كردوو بە بابەتێكی گرنگی لە قەڵەمدا بە تایبەت لە كوردستان، هیوای خواست كۆمپانیاكانی هەرێمی كوردستانیش بتوانن بەرهەمەكانیان ئەم بڕوانامە بەدەست بهێنن كە بڕوانامەیەكی جیهانیە و گرنگی تایبەتی خۆی هەیە لە هەموو وڵاتان.
لەم سیمینارەدا رۆڵی بڕوانامەی ISO  كە پێوانەیەكی جیهانیە تایبەتە بە بەرهەمەكان رۆڵیان لە بواری ئابووری و ژینگە و كۆمەڵگەدا باس كرا، لە هەمان كات دا باسی گرنگی ئەم بڕوانامە كرا كە بە هۆیەوە هەر كۆمپانیایەك یا هەر دەزگایەك خاوەنی ئەم بڕوانامە بێت ئەوا لە هەموو جیهان باوەڕپێكراوە و ناسراوە و گرنگی تایبەتی خۆی هەیە.
هەروەها چەندین رێنمایی ئاڕاستەی كەرتەكانی تایبەت كران پەیوەست بەم بوارە، لە كۆتایشدا ئامادەبوان بە سەرنج و پرسیارەكانیان سیمینارەكەیان دەوڵەمەنتر كرد.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1596 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ سێ شەممە, 07 حوزەیران 2016 08:03