ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ئەنجومەنی ئەمیندارانی پەیمانگای كوردستان دووەمین كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 07 حوزەیران 2016 07:57
رۆژی 30/5/2016 دووەمین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئەمیندارانی پەیمانگای كوردستان لە بارەگای ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ئەنجام درا.
لەم كۆبوونەوەیە گفتوگۆی زیاتر كرا لەسەر چۆنیەتی یارمەتی دانی كۆمپانیاكان لە رێگەی بەرزكردنەوەی ئاستیان و چۆنیەتی راكێشانیان بۆ وەبەرهێنان، هەر لەم كۆبوونەوەیە مەحمود رەئوف كەریم وەكو سەرۆكی ئەنجومەن و د. وەسفی تاهیر قەهوەچی وەكو جێگری سەرۆكی ئەنجومەن لە رێگای هەڵبژاردنەوە لە لایەن ئەندامەكانەوە هەڵبژێردران.
چۆنیەتی هەنگاوەكانی كاركردن و پلانی ئەم پەیمانگایە گفتوگۆی لە بارەیەوە كرا وا بڕیاریشە لە ماوەی داهاتوو دا لە نێو خاوەنكاران لە كوردستان بڵاویبكەنەوە. 
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1497 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌