تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵكۆمپانیاكانی كرماشان سەردانی ژوور دەكەن

كۆمپانیاكانی كرماشان سەردانی ژوور دەكەن

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 07 حوزەیران 2016 08:01
 بە مەبەستی دۆزینەوەی هەلی كار و بەشداری كردنیان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان رۆژی دووشەممە 6/6/2016 شاندێكی كۆمپانیاكانی شاری كرمانشان لە سێكتەرەكانی (ئاودێری، پزیشكی، پلاستیكی، رێگاوبان و شیرەمەنی) سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێریان كرد لە لایەن ماجد جەلال ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازییان لێكرا.
لە كۆبوونەوەیەك دا كە هەریەكە فێروز زارەئی بەرپرسی بەشی بازرگانی و پەیوەندییەكان و مەهدی فراهانی بەرپرسی پێشووی بازرگانی لە كونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر ئامادەبوون.
لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا ماجد جەلال  وتەی بەخێرهێنانی پێشكەش كردو تیایدا رۆڵی كۆمپانیا ئێرانیەكانی بەرز نرخاند لە بەشداری كردنیان لە ئاوەدانكردنەوەی هەرێم و بازاڕەكانی كوردستان، هیوای خواست كۆمپانیاكان و بازرگانانی شاری كرمانشانیش بتوانن هاوشێوەی شارەكانی تری كۆماری ئیسلامی ئێران لەم كاروانە دانەبڕێن.
ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژووریش جەختی لە پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابووری یەكانی نێوان هەردوولا كردەوە ئامادەیی ژووری نیشاندا بۆ هەموو جۆرە هاوكارییەك و پتەوكردنی زیاتری ئەم پەیوەندییە.
لە لایەن خۆشیەوە مەهدی فراهانی پاڵپشتی بازرگانان و كۆمپانیاكانی وڵاتەكەی بۆ هەرێم دووپات كردەوە وتی: ئێمە وەكو كونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر هەمیشە لە هەوڵی پتەوكردنی پەیوەندییەكان داین و لە هەوڵ داین كۆمپانیاكان و بازرگانانی ئێران بە هەموو شارەكانیەوە بانگێشت بكەین بۆ هەرێم و بەشداربن لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1483 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ سێ شەممە, 07 حوزەیران 2016 08:32

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« May 2021 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
          1 2
3 4 5 6 7 8 9
10 11 12 13 14 15 16
17 18 19 20 21 22 23
24 25 26 27 28 29 30
31            

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑