تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵدیداری ئابووری نێوان بازرگانانی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی كاری ئه‌مریكا-كوردستان

دیداری ئابووری نێوان بازرگانانی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی كاری ئه‌مریكا-كوردستان

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 30 حوزەیران 2016 09:13
له‌ درێژه‌ی سه‌ردانی شاندی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له‌ رۆژی 23/6/2016 شاندی بازرگانی هەرێم بە یاوەری به‌یان سامی عەبدولڕحمان نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  لە ئەمریکا وە كۆمه‌لێك پیاوانی خاوه‌ن كاری كوردی دانیشتووی ئه‌مریكا وچه‌ندین كۆمپانیای ئه‌مریكی به‌شداریان كرد له‌ دیدارێکی ئابووری کە لە لایەن ئه‌نجومه‌نی كاری ئه‌مریكا- كوردستان لە شاری واشنتۆن رێکخرابوو. سه‌ره‌تای دیدارەکە وتەی بەخێرهێنان له‌لایەن دیڤید ته‌یفوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن پێشكه‌ش کراو لەهەمان کات دا باسی له‌ چۆنیه‌تی به‌ره‌و پێش‌بردنی په‌یوه‌ندیه‌ ئابوریه‌كانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکای کرد لە گشت سێکتەرەکان، دواتر خاتوو به‌یان سامی عەبدولڕحمان نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئه‌مریكا ووته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و باسی له‌ ره‌وشی بازرگانی و گرنگترین گۆڕانکارییە ئابووری یەکانی ناوچەکە کرد، هیوای خواست لە ماوەی داهاتوودا پەیوەندی بازرگانی لە نێوان هەردوولا بەرەو پێش بچێت و پەرەی زیاتری پێ بدرێت، دواتر د. دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر له‌ ووته‌یه‌ك دا رایگه‌یاند: كه‌ هه‌رێمی كوردستان پێویستی بە شارەزا و پسپۆڕی ئابووری ئەمریکی هەیە بۆ ئەوەی بتوانن سوود لە ئەزموونی ئەوان وەربگرن بە تایبەت لە کاتێکی وا دا کە هەرێمی کوردستان بە قەیرانی دارایی تێپەڕدەبێت، وتیشی: هەموو ئاسانکارییەک لە لایەن حکومەتی هەرێم کراوە بۆ هەر بازرگانێک یان وەبەرهێنێک کە بیەوێت وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدات، وە سەرۆکی ژوور داوای لە کۆمپانیا ئەمریکیەکان کرد کە لقی کۆمپانیاکانیان لە هەرێم بکەنەوە و بەشداربن لە ئاوەدانکردنەوەی.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1481 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« July 2015 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30 31    

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑